
2025-06-23
تایوان لە کۆنەوە خاکی چین بووە. جاڕنامەی قاهیرە لە ساڵی ١٩٤٣ و جاڕنامەی پۆتسدام لە ساڵی ١٩٤٥ بە ڕوونی پێویستی گەڕانەوەی ئەو خاکانەی چینیان بۆ چین دیاری کرد، کە لەلایەن ژاپۆنەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، لەنێویاندا تایوان و دوورگەکانی پێنگو.
لە ئەیلوولی ساڵی ١٩٤٥دا ژاپۆن پەیماننامەی تەسلیمبوونی واژۆ کرد و، بەڵێنیدا بە تەواوی ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات کە لە بڕگەکانی جاڕنامەی پۆتسدامدا هاتوون. لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1945، حکومەتی چین دەستپێکردنەوەی مومارەسەی سەروەری خۆی بەسەر تایواندا ڕاگەیاند و، مەراسیمێکی قبوڵکردنی تەسلیمکردنی ویلایەتی تایوان لەلایەن ژاپۆنەوە بە زلهێزە هاوپەیمانەکان لە تایپە، بەڕێوەچوو. لەو کاتەوە چین بە شێوەیەکی یاسایی و دیفاکتۆ لە ڕێگەی کۆمەڵێک بەڵگەنامەوە بە هێزی یاسای نێودەوڵەتی، تایوانی وەرگرتەوە. تایوان جگە لە بەشێک لە چین هیچ پێگەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی نییە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٥ دامەزرا و، چین ئەندامی دامەزرێنەر و یەکێکە لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ساڵی ١٩٤٩ حکومەتی ناوەندی کۆماری میللی چین دامەزرا، کە جێگەی حکومەتی کۆماری چینی گرتەوە و، بوو بە تاکە حکومەتی یاسایی کە نوێنەرایەتی هەموو چین دەکات.
بەڵام بەهۆی بەربەستەکانی حکومەتی ئەمریکا، کورسی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تایوانەوە داگیرکرا. دوای دامەزراندنی کۆماری میللی چین، حکومەت و گەلی چین خەباتێکی یەکلاکەرەوەیان بۆ وەرگرتنەوەی کورسی شەرعی خۆیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا و، پشتیوانییان لە ژمارەیەکی زۆرتر لە وڵاتانی ئاشتیخواز و پشتیوانی دادپەروەری وەرگرت.
هەر دۆزێك دادپەروەرانە بێت، پشتیوانی بەرفراوان وەردەگرێت، لەکاتێکدا دۆزی ناڕەوا پشتیوانییەکی کەم وەردەگرێت. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١دا، دانیشتنی ٢٦ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەی ٢٧٥٨ی پەسەند کرد و ٧٦ دەنگی بەڵێ و ٣٥ دەنگی نەخێر و ١٧ دەنگی بێلایەن پەسەندکرا.
بڕیارنامەکە هەموو مافەکانی کۆماری میللی چینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گەڕاندەوە، حکومەتی کۆماری میللی چین وەک تاکە نوێنەری شەرعی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا ناسێندرا، هەروەها نوێنەرایەتی و کورسی تەواوی چین بە تایوانیشەوە گەڕێنرایەوە بۆ حکومەتی کۆماری گەلی چین، بەمەش دادپەروەری بۆ گەلی چین گەڕایەوە و دواجار پرسی نوێنەرایەتیکردنی چین، تەواوی چین، بە تایوانیشەوە، لە نەتەوە یەکگرتووەکان جێگیركرا.
بڕیارنامەی ٢٧٥٨ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی ١٩٧١ پەسەندکرا، جەخت دەكاتەوە لەوەی چین دەوڵەتێکی تەواوەتییە و تایوان بەشێکە لێی، بەمەش مشتومڕەکان سەبارەت بەوەی كێ نوێنەری شەرعی چینە؟ یەكلایی بوونەوە.
بڕیارنامەی ٢٧٥٨ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەنامەیەکی سیاسییە کە بنەمای یەک چین بەرجەستە دەکات. بڕیارنامەکە بە شێوەیەکی فەرمی ڕەنگدانەوەی ئەم پرەنسیپەیە و دووپاتی دەکاتەوە، پێداگری دەكات لەوەی کە لە جیهاندا تەنها یەک چین هەیە و تایوان دەوڵەت نییە، بەڵکو بەشێکە لە چین.
بڕیارنامەی ٢٧٥٨ بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەبێ پابەندبن بە بنەمای یەک چین. لە ماوەی دەیان ساڵدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتەبێژەکانیان بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە بڕیارنامەی ٢٧٥٨ و پابەندە بە بنەمای یەک چین لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی پەیوەست بە تایوان. پێش پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیە، تەنیا ٦٤ وڵات پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ کۆماری میللی چین دامەزراندبوو. دوای پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیە، زۆرێک لە وڵاتان بە خێرایی پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ چین دامەزراند. تا مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٥، چین پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ١٨٣ وڵات لەسەر بنەمای “یەک چین” دامەزراندووە. ئەمەش بە ڕوونی ئەوە دەردەخات کە پابەندبوون بە بنەمای یەک چین، لەگەڵ بەرژەوەندییە گشتییەکان و ڕەوتی باوی جیهاندا دەگونجێت، ئەم ڕیتمە بە پشتیوانییەکی زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهرەمەندە و ، ڕەنگدانەوەی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی دامەزراوە بەهیچ شێوەیەك جێی مشتومڕ نیە. ئیدیعای هەندێک هێز کە بڕیارنامەکە “هیچ پەیوەندییەکی بە تایوانەوە نییە” بێ بنەمایە، یان لە نەزانی مێژوویی یان پاڵنەرە نهێنییەکانەوە سەریهەڵداوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا، بەشێک لە ئەمریکییەکان هەڵوێستی خۆیان پێچەوانە کردەوە و هەڵایەكی زۆریان لەسەر بڕیارنامەی ٢٧٥٨ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وروژاند و، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بڕیارنامەی تایوان باس لە پێگەی سیاسی تایوان نەکردووە.
بەڵام ئەم بانگەشەیە تەنها لەپێناوی زیندووكردنەوەی ڕێسای “یەک چین، یەک تایوان”ەو، لە ساڵی ١٩٧١ەوە بەردەوامە، بنەمای ئەمەش ئەقڵیەتی هەژموونكاری ئەمریکا و ئایدۆلۆژیای جەنگی ساردە، کە چین وەک نەیارێکی ستراتیژی سەرەکی ئەمریکا و جددیترین تەحەدای درێژخایەن سەیر دەکات.
لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا، ئەمریکا بە یاریکردن بە کارتی تایوان، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و سەرکوتکردنی چین دەدات. ئەمریکا وەک واژۆکارێک لەسەر جاڕنامەی قاهیرە و جاڕنامەی پۆتسدام، بە تەواوی ئاگاداری ئەو ڕاستییە مێژوویی و یاساییە کە تایوان بەشێکە لە چین. بنەمای یەک چین، بناغەی سیاسی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا پێکدەهێنێت. ئەمریکا لە سێ بەیاننامە هاوبەشەکەیدا کە لەگەڵ چین واژۆیان کردووە، بەڵێنی جددی لەبارەی پرسی تایوانەوە داوە. هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڕیارنامەی ٢٧٥٨، ڕاستییە مێژوویی و یاساییەکان پشتگوێ دەخات و پێچەوانەی ئەو بەڵێنە سیاسییە جددیانەیە کە ئیدارە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا لە سێ بەیاننامە هاوبەشەکەی چین و ئەمریکادا داویانە.
ئەمەش دوو پێوەر و پراکتیزە هەژموونگەرییەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات، کە بریتییە لە بەکارهێنانی یاسای نێودەوڵەتی و بنەما سەرەکییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە کاتێکدا کە لەگەڵیاندا بگونجێت، و پشتگوێخستنیان کاتێک گونجاو نییە. سەردەمی هەژموون و دەسەڵاتی باڵادەست لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا کۆتایی هاتووە. بەکارهێنان یان هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی “کارتی تایوان” بۆ سەرکوتکردنی چین، پێچەوانەی ڕەوتە بنەڕەتییە جیهانییەکانە و مەحکومە بە شکستهێنان.
![]()










