باڵیۆزی نوێی چین لە عێراق دەستبەکاربوو

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە باڵەخانەی وەزارەت پێشوازی لە شیانگ بۆهـ باڵیۆزی نوێی چین لە عێراق کرد، کە لاپەڕەی دەستبەکاربوونی پێشکەش بە وەزیر کرد.
باڵیۆزی چین سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی چینی گەیاندە فوئاد حسێن.


لە دانیشتنەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و چین و ڕێگاکانی گەشەپێدانیان کرا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا، بەلەبەرچاوگرتنی بوونی نزیکەی ١٣٠ کۆمپانیای چینی کە لە عێراقدا کاردەکەن، جگه لە بەرزبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی سیاسی نێوان هەردوو وڵات کرا بەرامبەر بە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی پرسی فەلەستین، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ستایشکردنی هەڵوێستەکانی چین کە گونجاون لەگەڵ هەڵوێستی عێراقدا.
وەزیری دەرەوە ئاستی هاوکارییەکانی ئێستای نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و چینی بەرز نرخاند، هەروەها ڕۆڵی باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا لە هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا، و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش کردەوە بۆ گەشەپێدانیان.
لەکۆتاییدا بەڕێز وەزیر باڵگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی چین کرد بۆ سەردانیکردنی بەغدا، بە ئاماژەدان بە گرنگی پەیوەندییەکانی عێراق و چین، و جەختیکردەوە کە وەزارەتی دەرەوە سەرجەم پشتیوانییە پێویستەکان بۆ باڵیۆزی نوێی چین دابین دەکات بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەی و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.

Loading