
2025-02-04
ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، هیوای خۆی بۆ بینینی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان ئوسترالیا و چین دەربڕی.
لە وتارێکیدا لە بۆنەیەکدا کە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەری ساڵی چینی لە شاری مێلبۆرن بەڕێوەچوو، ئەلبانیز ڕایگەیاند کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی ئوسترالیا و چیندایە کە “دۆستی گەورە” بن و حکومەتی ئوسترالیا پابەندە بە سەقامگیرکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان هەردوولا .
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات زۆر گرنگە بەو پێیەی ئوسترالیا بەرهەمەکانی وەک گۆشتی مانگا و لوبستر و شەراب هەناردەی چین دەکات.
دووپاتیشی کردەوە، بە بەراورد لەگەڵ پەیوەندییە ئابوورییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل گرنگترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەلتووری چینی کاریگەری لەسەر ئوسترالیا هەبووە و ئاسۆی ئێمەی فراوانتر کردووە، ئاهەنگی سەری ساڵی چینی بەشێکە لە میراتی کولتووری ئوسترالیا.
لەمیانی چالاکییەکەدا، پیتەر دوتۆن، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ساڵی نوێی چینی دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و چین.
دوتۆن جەختی لەوە کردەوە کە “داهاتوو کە گرنگترین توخمە لەم پەیوەندیانەدا، گەشاوەترە لەوەی پێشتر هەبووە.”
ئەم چالاکییە لەلایەن کۆمەڵەی بازرگانی ئاسیای وایت هۆرسەوە ڕێکخرابوو، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە بۆ بەرەوپێشبردن و ئاسانکاری بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان ئوسترالیا و چین.
![]()










