چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

پلینیۆمی سێیەمی حیزبی شیوعی چین لە سیمینارێکی فراواندا

Loading

(چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن) بەهاوكاری  مەكتەبی ڕاگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ڕۆژی 12/1/2025 دووەم  چالاكی فراوانی خۆی ئەنجامدا.

سیمیناری فراوان بەناوی ” پلینیۆمی 3 ی حیزبی شیوعی چین، گرنگی و ئاسەوارەكانی” پێشكەشكرا.

سیمینارەكە كاتژمێر 1:30  دەستپێكرد و، ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕۆشنبیران ئامادەی بوون و، لەمیانی ئەو سیمینارەدا تیشك خرایە سەر، سێ تەوەری سەرەكی:

یەكەم: ئازادی ئاینی و پێكەوە ژیان لە چین. لەلایەن بەڕێز شادومان ڕۆستەم پێشكەشكرا، كە خۆی یەكێكە لەو كەسانەی ساڵی 2024 لەچوارچێوەی تیمێكی حیزبە چەپەكانی جیهانی عەرەبی سەردانی چینی كردبوو، ئەزمونی خۆی سەبارەت بە ئازادی ئاینی و مێژووی ئیسلام لە چین پێشكەشكرد. هەروەها باسی ئەو چەواشەكارییانە كرا، كە زۆرینەی میدیاكان( بەتایبەتی میدیای ڕۆژئاوایی) بۆ ناشرینكردنی وێنەی چین بڵاوی دەكەنەوە. وەڵامی ئەو تۆمەتانە درایەوە كە بڵاودەكرێنەوە سەبارەت بەوەی چین موسوڵمانەكان بچەوسێنێتەوە.

دووەم: تەوەری دووەم بەناونیشانی ( ئاسایشی وزەی چین و گرنگی وزە بۆ گەشەی چین) ئەم تەوەرە لەلایەن بەڕێز : ڕێبوار محەمەد پێشەشكرا. لەم تەوەرەدا باسی گەشەی چین كرا، بەداتا و ژمارە قەبارەی ئەو گەشە سەرسوڕهێنەرە خرایە بەرچاو كە لەچین بەدەست هاتووە. وێڕای ئەوەش باس لەگرنگی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێڕەوەكانی بازرگانی كرا بۆ چین و بەردەوامی گەشەی كۆماری میللی چین.

سێیەم: تەوەری سێیەم بەناونیشانی ( گرنگترین بڕیار و ڕاسپاردەكانی پلینیۆمی سێیەمی حیزبی شیوعی چین و كاریگەرییان لەسەر جیهان و مرۆڤ) لە لایەن مەشخەڵ كەوڵۆسی پێشەشكرا.

لەم تەوەرەدا بەوردی باس لە گرنگی پلینیۆمی سێیەمی حیزبی شیوعی چین كرا. باسی كاریگەرییەكانی پلینیۆم و گۆڕینی واقیعی ژیانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و، كرانەوەی چین بەڕووی دنیادا، دروستكردنی حەزارەتی هاوبەشی مرۆڤایەتی كرا. هەروەها باسی بیروڕا و تێزەكانی (سەرۆك شی جین پینگ) كرا، بۆ دروستكردنی گەشەی بەردەوام و

هاوكات لە سیمینارەكە، تازەترین كتێبی دەزگای  “چین بەكوردی” كە بریتییە لە كتێبی ” پلینیۆمی سێیەمی حیزبی شیوعی چین، سەرجەم ڕاسپاردە و بڕیارەكان”. خرایە بەرچاوی ئامادەبووان.

شیاوی باسە ئەو كتێبە، پێكهاتووە لە سەرجەم ئەو ڕاسپاردە و بڕیارانەی كە لەپلینیۆمی سێیەمی حیزبی شیوعی چیندا بڕیاریان لێدراوە، كە ژمارەیان 60 بڕیارە و دابەشكراون بە 15 بابەتی جیاوازدا.

كتێبەكە لە دووتوێی 123 لاپەڕەی قەبارە مام ناوەند، بەتیراژی 500 نوسخە بڵاو كراوەتەوە.

كتێبەكە لەلایەن دەزگای ” چین بەكوردی بۆ  توێژینەوە  و ڕاگەیاندن” وەرگێڕدراوە بۆ زمانی كوردی، ئەوەش یەكەمجارە كتێبێك بەزمانی كوردی سەبارەت بە ڕووداوێكی گرنگی چینی بڵاوبكرێتەوە.

لەدوای گفتوگۆیەكی گەرموگوڕ سیمینارەكە كاتژمێر 04:30 خولەك كۆتاییهات.

لەبڕگەیەكی سێیەم مەراسیمەكەدا، نزیكەی 200 نوسخە لە كتێبی ( پلینیۆمی سێیەمی حیزبی شیوعی چین) بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.

كەناڵە بەشداربووەكانی مەراسیمەكە

شیاوی باسە ئەم كەناڵ و میدیایانە بەشدارییان لە ڕووماڵی چالاكییەكەدا كرد:

1- سەتەلایتی كوردستان 24… 2- كەناڵی ڕووداو…3- كەناڵی كوردستان tv… 4- دەزگای خەندان… 5-  دەزگای هەرێم نیوز… 6- سەتەلایتی جەماوەر… 7- دەزگای میدیایی خەڵك… 8- میدیای باسنیوز… 9- كەناڵی پایتەخت…10- دەزگای میدیای وشە… 11- دەزگای میدیای مۆراڵ…12- دەزگای وردە هەواڵ… 13- پەیچی چین بەكوردی…14- دەزگای میدیایی زەمەن.

error: Content is protected !!