چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

سەرۆک شی جینپینگ سەرەخۆشی ڕاگەیاند

ئاریا عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

شی جینپینگ، سەرۆککۆماری چین ڕۆژی پێنجشەممە پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و کاسم جۆمارت تۆکایێڤ، سەرۆک کۆماری کازاخستان کرد، سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان. شی باسی لەوە کرد کە تووشی شۆک بووە کاتێک زانیویەتی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان کەوتووەتە خوارەوە و زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە. شی بە ناوی حکومەت و گەلی چینەوە بە قووڵی ماتەمینی بۆ قوربانییەکان ڕاگەیاند. هەروەها لە پەیامەکەیدا هاوسۆزی دڵسۆزانەی پێشکەش بە بنەماڵەی قوربانییەکان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خواست. شایەنی باسە ڕۆژی چوارشەممە (25/12/2024)، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری جۆری Embraer 190 کە سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بوو کەوتە خوارەوە. 67 سەرنشین کە 5 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لەناو فڕۆکەکەدا بوون. 32 کەس لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕزگاریان بووە. سەرجەم ڕزگاربووان لە بەشی کلکی فڕۆکەکەدا بوون.

error: Content is protected !!