دوای بەشداری کردن لە خولێکی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی لە کۆماری میللی چین لە مانگی (6-7)ـی ساڵی (2024)، خولەکە لەلایەن سەنتەری ڕاهێنانی وێستگە و تەلەفزیۆنی پەکین سەرپەرشتی دەکرا، تیایدا (23) کەس لە ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەر و بەرپرسی ڕاگەیاندنی وڵاتە عەرەبییەکانی وەک (ئەردەن – بەحرەین – جزالقمر – جیبۆتی) و لە کوردستانیش نوێنەرانی دەزگای (چیــن بەکوردی) و نوێنەرانی کەناڵی (کوردسات) و (کەرکوک) و (ڕاگەیاندنی حیزبی شیوعی کوردستان)، بەشدارییان لە خولەکە کرد.
هاوکات دەزگای (چین بە کوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن) لەنێوان هەموو بەشداربووان هەڵبژێردرا وەک نوێنەری سیمینارەکە بۆ ئامادەکردنی ڤیدیۆیەک بۆ میدیاکانی وڵاتی چین و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەمان لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا.




