شی جینپینگ، سەرۆکی چین ڕۆژی دووشەممە ئامادەیی چینی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ بنیاتنانی جیهانێکی دادپەروەرانەی گەشەپێدانی هاوبەش، هەروەها پێداچوونەوەی بە هەشت ڕێوشوێنی چین بۆ گەشەپێدانی جیهانی کرد.
شی ئەم قسانەی لە میانی دانیشتنی یەکەمی نۆزدەهەمین لوتکەی G20 سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی برسێتی و هەژاری لە ڕیۆ دی جانیرۆ کرد.
شی لە وتارەکەیدا بەناونیشانی “دروستکردنی جیهانێکی دادپەروەرانەی گەشەپێدانی هاوبەش” ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکارییەک کە لە ماوەی سەدەیەکدا نەبینراوە، ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهاندا خێراتر دەبێت، مرۆڤایەتیش ڕووبەڕووی دەرفەت و تەحەدای بێ وێنە بووەتەوە.
هەروەها وتی، سەرکردەکانی G20 وەک سەرکردەی وڵاتانی گەورە نابێت ڕێگە بدەن تەمومژ بەرچاویان بگرێت. بەڵکو پێویستە جیهان وەک کۆمەڵگەیەک ببینن کە ئایندەیەکی هاوبەشیان هەیە، بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر مێژوو جێبەجێ بکەن، دەستپێشخەری مێژوویی بکەن و مێژوو بەرەو پێشەوە ببەن.
شی ئاماژەی بەوەدا کە چین گەشەپێدانی خستە ناوەندی هەماهەنگی سیاسەتە ئابوورییە گەورەکانی G20 بۆ یەکەمجار لە لوتکەی هانگژۆ و لوتکەی ئەمساڵی ڕیۆش تەوەری “دروستکردنی جیهانێکی دادپەروەر و هەسارەیەکی بەردەوام”ی هەڵبژارد و بڕیاریدا هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی و هەژاری دەبمەزرێت.
هاوکات وتی، سەرکردەکانی G20 لە هانگژۆوە تا ڕیۆ کاردەکەن بۆ یەک ئامانج، ئەویش بنیاتنانی جیهانێکی دادپەروەرانەی گەشەپێدانی هاوبەشە.
بۆ بنیاتنانی جیهانێکی لەو شێوەیە، شی وتی پێویستە سەرچاوەی زیاتر ئاراستەی بوارەکانی وەک بازرگانی، وەبەرهێنان، هاوکاری گەشەپێدان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی گەشەپێدان بکرێت، پێویستە پردی هاوکاری زیاتر هەبێت، هەروەها ڕێبازی “سیاجی بەرز لە دەوری چوارگۆشەیەکی بچووک” کەم بکرێتەوە ، بەجۆرێک کە وڵاتانی زیاتر و زیاتر ببنە گەشەسەندوو لە پێگەیەکی باشتر و بەدەستهێنانی مۆدێرنیزاسیۆن.
ناوبراو جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی کرد لە وەرگرتنی بەرهەمهێنان و شێوازی ژیانی بەردەوام، وەڵامدانەوەی دروست بۆ ئاستەنگەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو و پیسبوونی ژینگە، بەرزکردنەوەی پاراستنی ئیکۆلۆژی، و گەیشتن بە هاوئاهەنگی لە نێوان مرۆڤ و سروشتدا.
هەروەها جەختی لە گرنگی پێشخستنی ژینگەیەکی کراوە و گشتگیر و بێ جیاکاری بۆ هاوکاری ئابووری نێودەوڵەتی و پێشخستنی جیهانگیری ئابووری سوودبەخش و گشتگیر و هاندانی گەشەپێدانی بەردەوام بە تەکنەلۆژیای نوێ و پیشەسازی نوێ و فۆڕمی نوێی بازرگانی و پاڵپشتیکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتو لە یەکگرتنی باشتردا کردەوە لە گەشەپێدانی دیجیتاڵی و زیرەک و سەوزدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی نێوان باکوور و باشوور.
شی ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە پابەندبین بە فرە جەمسەری و پاراستنی ئەو سیستەمە نێودەوڵەتییەی کە لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی دروستبووە و نەتەوە یەکگرتووەکان لەناو دڵی سیستەمەکەدایە هەروەها تیایدا ڕەچاوی نەریتە بنەڕەتییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت ئەو نەریتانەی کە بە گوێرەی مەبەست و پرەنسیپەکانی بڕوانامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دروستبوو.
سەرۆک شی ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە گەل لە پێشی پێشەوە دادەنێت وە بە فەرمیش ڕایدەگەیەنێت کە “نابێت هیچ ناوچەیەکی هەژار و هیچ کەسێکی هەژار فەرامۆش بکرێت”، هەروەها دەڵێت چین لە ڕێگەی دانانی سیاسەت و پلانی گەشەپێدانەوە چارەسەری کێشەی هەژاری دەکات هەروەها لە ڕێی بەهێزکردنی پیشەسازی تایبەت لەهەموو ناوچەکانی چیندا و بەهێزکردنی خۆشگوزەرانی هاوبەش.
ئاماژەی بەوەشکرد، چیرۆکی چین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی وڵاتانی تازەپێگەیشتو دەتوانن هەژاری بنبڕ بکەن، هەروەها لاوازترین باڵندە دەتوانێت زوو دەست پێبکات و بە بەرزی بفڕێت، لەکاتێکدا ڕۆحی خۆڕاگری و کۆڵنەدان و خەبات هەیە کە دڵۆپە ئاو بە تێپەڕبوونی کات بتوانێت بچێتە ناو بەردەکانەوە و پلانەکان بگۆڕێت بۆ ناو واقیع.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر چین بتوانێت ئەمە بەدەستبهێنێت، ئەوا وڵاتانی دیکەی تازەپێگەیشتووش دەتوانن ئەمە بەدەستبهێنن و ئەمەش ئەوەیە کە شەڕی چین دژی هەژاری بە جیهان دەیڵێت.
شی هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، چین هەمیشە ئەندامی “باشووری جیهانی” دەبێت، هاوبەشێکی متمانەپێکراو و درێژخایەنی وڵاتانی تازەپێگەیشتو، هەروەها چالاکوان و دەستپێشخەرێک دەبێت کە بۆ دۆزی گەشەپێدانی جیهانی کاردەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، چین دەست بە دەست لەگەڵ هاووڵاتانی گەشەسەندوو بەرەو مۆدێرنیزاسیۆن دەڕوات.
شی پێداچوونەوەی بە هەشت ڕێوشوێنی چین کرد بۆ پشتیوانیکردن لە گەشەسەندنی جیهانی.
-یەکەم کار بریتییە لە هەوڵدان بۆ هاوکاری کوالیتی بەرز لە ژێر چوارچێوەی پشتێن و ڕێگادا. چین فشار دەخاتە سەر پەرەپێدانی تۆڕی پەیوەندی فرەڕەهەندی پشتێن و ڕێگا، تۆڕێک کە بەهۆی دروستکردنی ڕێگای ئاوریشمی سەوزەوە بەڕێوەدەبرێت کە ڕێگای ئاوریشمی دیجیتاڵی چالاک دەکات.
-دووەم جێبەجێکردنی دەستپێشخەری گەشەپێدانی جیهانییە. چین دڵنیا دەبێت لەوەی کە سەنتەری توێژینەوەی باشووری جیهانی کە دروست دەکرێت گونجاوە بۆ مەبەستەکە، و بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتو و قووڵکردنەوەی هاوکاری پراکتیکی لە بوارەکانی وەک کەمکردنەوەی هەژاری، ئاسایشی خۆراک و ئابووری دیجیتاڵی.
-سێیەم کردار پشتگیریکردنە لە گەشەپێدان لە ئەفریقا. لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی کۆڕبەندی هاوکاری چین و ئەفریقا لە پەکین، چین پەردەی لەسەر دە ڕێوشوێنی هاوبەشی لادا بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەفریقا بۆ پێشخستنی مۆدێرنیزاسیۆن لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، و بەڵێنی پشتیوانی دارایی لەو بارەیەوە دا.
-چوارەم پاڵپشتیکردنی هاوکاری نێودەوڵەتییە لە کەمکردنەوەی هەژاری و ئاسایشی خۆراک. چین بڕیاریداوە پەیوەندی بە هاوپەیمانی جیهانی دژی برسێتی و هەژارییەوە بکات، پشتگیری لە G20 دەکات لە بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی وەزیرانی گەشەپێدان، هەروەها پابەندە بە میوانداریکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەدەستدان و پاشەڕۆی خۆراک.
-پێنجەم ئەوەیە کە چین لەگەڵ بەرازیل و باشووری ئەفریقا و یەکێتی ئەفریقا دەستپێشخەرییەکی هاوکاری نێودەوڵەتی لە زانستی کراوەدا پێشنیار دەکەن بۆ یارمەتیدانی باشووری جیهانی بۆ بەدەستهێنانی دەستڕاگەیشتنێکی باشتر بە پێشکەوتنە جیهانییەکان لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا و داهێناندا.
-شەشەم بریتییە لە پاڵپشتیکردنیG20 لە جێبەجێکردنی هاوکاریی کردەیی بۆ بەرژەوەندی باشووری جیهانی. چین پشتگیری لە کارەکانی سەنتەری توێژینەوەی کارگێڕی لە ئابوورییەکانی G20 دەکات کە بنکەکەی لە پەکینە، هەروەها پشتگیری لە هاوکاری دەکات لە پەروەردەی دیجیتاڵی و دیجیتاڵکردنی مۆزەخانە و ئەرشیفە کۆنەکان.
-حەوتەم بریتییە لە جێبەجێکردنی پلانی کارەکانی دژە گەندەڵی لە G20. چین کاردەکات بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی تازەپێگەیشتووی خۆی لە گەڕاندنەوەی هەڵهاتووان بۆ وڵاتەکەی، وەرگرتنەوەی سەروەت و سامان، ڕەتکردنەوەی پەناگەی سەلامەت و بنیاتنانی توانای دژە گەندەڵی.
-هەشتەم بریتییە لە بەدواداچوونی چین بۆ کراوەیی ئاست بەرز، هەروەها بە شێوەیەکی تاکلایەنە دەرگاکانی بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بەڕووی وڵاتانی کەم پێشکەوتوودا دەکاتەوە. چین بڕیارەکەی ڕاگەیاند کە هەموو ئەو وڵاتانەی کەم گەشەسەندوون کە پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ چین هەیە، مامەڵەی بێ گومرگی بۆ 100%ی هێڵەکانی گومرگی ڕاگەیاند.
لە کۆتاییدا شی جەختی لەوە کردەوە کە گەشتی هەزار میل بە یەک هەنگاو دەست پێدەکات. چین ئامادەیە هەنگاو بنێت بە هاوکاری لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ بنیاتنانی جیهانێکی دادپەروەرانەی گەشەپێدانی هاوبەش و جێهێشتنی هەژاری لە ڕابردوودا و گۆڕینی دیدگا بۆ واقیع.
لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد.
پێش دەستپێکردنی لوتکەکە، شی لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی بەشداربوو، بەشدارییان لە دەستپێکردنی هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی و هەژاری کرد کە لەلایەن بەرازیلەوە دەستیپێکردبوو.