چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

چین: بە قووڵی نیگەرانین لە نائارامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەڕێوبەری نووسین وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

وەزارەتی دەرەوەی چین: ئیرادەی سیاسی و هەوڵی دیپلۆماسی پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئیرادەی سیاسی و هەوڵی دیپلۆماسی پێویستە نەک چەک و تەقەمەنی و سزای یەکلایەنە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانی فەلەستین و ئیسرائیل.
ماو نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ئەم قسانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەدا کرد کاتێک داوای لێکرا لێدوان لەسەر هەنگاوی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تاک و قەوارەکانی سێ وڵات بدات کە دارایی حەماس دابیندەکەن.
لەکاتێکدا هاوکاری سەربازی بە بەهای 8.7 ملیار دۆلار پێشکەش بە ئیسرائیل کراوە تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردوو.
ماو ئاماژەی وتی؛ ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل بۆ زیاتر لە ساڵێک درێژەی کێشاوە، ململانێکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە چل هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر پێویستە گرژییەکان هێوربکاتەوە، کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژی بهێنێت، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دوورکەوتنەوە لە کارەساتی مرۆیی.
ماو جەختیشی کردەوە، “پێویستمان بە ئیرادەی سیاسی و هەوڵی دیپلۆماسی هەیە، نەک چەک و تەقەمەنی و سزای تاکلایەنە، بۆ ئەوەی کۆتایی بەم ململانێیە بهێنرێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە زلهێزەکان ڕۆڵی شیاوی خۆیان بگێڕن، بابەتیانە و دادپەروەر بن، دەستپێشخەری بکەن لە ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، و هەوڵی ئەرێنی بدەن بۆ ئەوەی بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن، دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی قەیرانەکە.
هەروەها باس لەوەش کراوە کە ئیسرائیل بەنیازە وەڵامی بەرچاوی ئێران بداتەوە و دەتوانێت دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و شوێنە ستراتیژییەکانی دیکەی ناو ئێران بکاتە ئامانج. ئێران ڕایگەیاند کە هەر هێرشێک لە لایەن ئیسرائیلەوە وەڵامی پتەوی دەبێتەوە.
ماو ئاماژەی بەوەشکرد، چین بە قووڵی نیگەرانە لە نائارامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە دژی ئەو هەنگاوانە دەبین کە سووتەمەنی دوژمنایەتی و فراوانکردنی ململانێکانن و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بە هەڵوێستێکی ئارام و عەقڵانی و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستا بکەن لە بەرژەوەندی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی وڵاتانی گەورەی کاریگەری، دەبێت ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕن بۆ ئەوەی پشێوی زیاتر نەبێت.

error: Content is protected !!