چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

دیداری چین بەكوردی و باڵیۆزخانەی چین

ئاریا عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان گەلانی عێراق و چین، ئەحمەد محەمەد ئەلروبەیعی ئەندامی کۆمەڵەی پەیوەندی و دیالۆگی عەرەبی و چینی و ئەندامی فەخری ئاژانسی چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن، گفتوگۆیەکی تۆکمەی لەگەڵ باڵیۆزی چین بە وەکالەت و بەرپرسی کاروباری سیاسی لە باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا ئەنجامدا.
لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان کۆمەڵەکە ومیدیاكانی دۆستی چین و باڵیۆزخانەکە کرا، بە بایەخەوە ئاماژە بە دەستپێشخەرییەکان كرا بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی عێراق و چین. تەوەر و خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆكان بریتی بوون لە: زیادکردنی ژمارەی شاندەکانی عێراق کە بەرەو چین دەڕۆن، بە ئامانجی قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەروەها هاوکاری لەگەڵ پلاتفۆرمە میدیاییەکانی چینی بە عەرەبی و كوردی بۆ بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی میدیایی هاوبەش کە ئاڵوگۆڕی کولتووری نێوان هەردوو وڵات بەرز دەکاتەوە.
هەروەها باس لە ئەگەری دامەزراندنی هاوبەشیی لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان لە بوارە گرنگەکانی وەک پاراستنی کەشوهەوا لە ڕێگەی گەشەپێدانی سەوز و وزەی پاکەوە کرا. بەرپرسانی باڵیۆزخانە پێشوازییان لەو بیرۆکانە کرد، هەنگاوەکانی دەستبەجێ ڕێککەوتن بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان، لەگەڵ پابەندبوون بە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بۆ هەماهەنگی و فراوانکردنی هاوکاری هاوبەش لە داهاتوودا.
ئەم دیدارە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە كەلتورییەكان لەگەڵ چین، هەروەها ڕەنگدانەوەی خواستی هەردوولایە بۆ کارکردنی هاوبەش بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو گەل.

error: Content is protected !!