مەراسیمی کۆتایی و خەڵاتکردنی پێشبڕکێی هواوی بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیکردن لە شاری شنژن لە چین بەڕێوەچوو. زیاتر لە ١٦٠ تیم کە پێکهاتبوون لە زیاتر لە ٤٧٠ ڕکابەر لە ٤٩ وڵاتی جیاوازەوە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی جیهانی ئەمساڵ.
سێ تیمی عێراقی تەواو هەبوون کە پێکهاتبوون لە ٩ خوێندکار و ٤ مامۆستا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی کۆیە، زانکۆی موسڵ، و زانکۆی سەلاحەدین، کە گەشتیان کرد بۆ چین بۆ بەشداریکردن لە یاری کۆتایی جیهانی. دوای کێبڕکێیەکی توند، تیمە عێراقییەکان خەڵاتی یەکەمیان لە ڕێڕەوی کۆمپیوتەر و دووەم لە ڕێڕەوی تۆڕ، خەڵاتی دووەمیان لە پێشبڕکێی داهێنان بەدەستهێنا. هەروەها مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین خەڵاتی بەنرخترین مامۆستای لە عێراق وەرگرت.




