چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

چین هەنگاوێكی گرنگ مرۆڤایەتی بردە پێشەوە

ئاریا عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

كەشتی ئاسمانی چانگ ئا -6 ی چینی، كۆمەڵێك وێنەی سەرنجڕاكێشی دیوەكەی تری ڕووی مانگی ناردەوە بۆ سەر زەوی.

تەلەفزیۆنی فەرمی چین، بۆیەكەمجار لەمێژووی مرۆڤایەتیدا كۆمەڵێك وێنەی دیوەكەی تری ڕووی مانگی بڵاوكردەوە كەتاكو ئەو چركەساتە، مرۆڤ نەگەیشتبووە ئەو ڕووەی مانگ.

بەگوێرەی ئاژانسی گەردوونناسی نیشتمانی چین، كەشتییە ئاسمانییەكەی چین، تەكنەلۆژیای لیزەری سێ ڕەهەندی بەكارهێنا بۆ دۆزینەوەی باشترین شوێنی سەر مانگ بۆ نیشتنەوە.

ڕۆژی 3ی مانگی ئایاری ڕابردوو كەشتیەكە لە دوورگەی هاینانی چینەوە بەرەو سەرمانگ بەڕێكرا. ئەو كەشتییە لەئەركە زانستییەكەیدا وێڕای دۆزینەوەی ئەو بەشە هەرە دوورەی ڕووی مانگ، بڕێك خۆڵی ناوچەكەش لەگەڵ خۆیدا دێنێتەوە بۆ سەر زەوی. ئەوەش یەكەمجارە مرۆڤایەتی بتوانێت بگاتە ئەو ڕووە هەرە دوورەی مانگ.

بەگوێرەی ئەو پلانەی كە دەستەی گەردوونناسی نیشتمانی چین دایناوە، كەشتییەكە نزیكەی 2 كیلۆگرام خۆڵی ڕووی مانگ لەگەڵ خۆیدا دێنێتەوە بۆ سەر زەوی.

error: Content is protected !!