سێ خوێندکاری کورد لە چین پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا

زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان پلەی دووەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی جیهان

تیمی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان لە پێشبڕکێی(Huawei ICT Competition 2023-2024) بۆ زیرەکی دەستکرد پلەی دووەمیان بەدەستهێنا لەسەر ئاستی جیهان.

لە مەراسیمێکدا کە ڕۆژی (2024/5/26)، کۆمپانیای هواوی بۆ راگەیاندنی ئەنجامی پێشبڕکێکە ڕێکیخستبوو، لە شاری شینجن لە کۆماری میللی چین، ئەندامانی گروپ (سیما جەزا، دیاکۆ کاسۆ، سارا زوهێر) لە ڕێگەی پڕۆژەی (We Care: Enhancing Your Health) بە سەرپەرشتی (د. دیاری عبدالخالق حسن) سەرپەرشتیاری سەنتەری هواوی لە زانکۆمان، پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا، پێشتریش هەمان گروپ پلەی یەکەمیان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنابوو.

پڕۆژەکەی گروپی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان تایبەت بوو بە دروستکردنی سیستمێکی زیرەک بۆ ریکخستن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان پزیشک و نەخۆش لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەریمی کوردستان، بە شێوەیەکی سەردەمیانە.

Loading