سەرۆك شی پێداگریكرد لەسەر ئەوەی پێویستە سیستەمەكانی گەشتوگوزاری هاوچەرخ بینا بكرێن. تاكو چین ببێتە دەوڵەتێكی بەهێز لەگەشتوگوزاردا.
شی كەلەهەمان كاتدا ئەمینداری گشتی لیژنەی ناوەندی حیزبی شیوعی چین و، سەرۆكی لیژنەی ناوەندی سەربازی حیزبەكەیشە، لەكاتی قسەكردنی لەبارەی سێكتەری گەشتوگوزار ئەو لێدوانانەی دا.
شی هەروەها گوتی: چین گەورەترین بازاڕی گەشتوگوزاری ناوخۆیی لەجیهاندا دروستكردووە، بووەتە گەورەترین سەرچاوەی گەشتیارانی بیانی و، یەكێكە لەو جێگایانەی كە گەشتیاران ڕووی تێدەكەن.
شی زیاتر دواو گوتی: سێكتەری گەشتوگوزار بەشێوەیەكی گەورە گەشەی كردووە، بەجۆرێك بووەتە پیشەسازییەكی ستراتیژی، كە ئەوەش دەبێتە هۆی زیاتر بوونی خۆشگوزەرانی گەل و هەستكردنی خەڵك بە ئارامی و خۆشحاڵی. چین لەوەشدا سەركەوتوو بووە كە ڕێڕەوی گەشەپێدانی گەشتوگوزاری بە تایبەتمەندی نایاب گرتۆتە بەر.
گوتیشی: پەرەپێدانی گەشتوگوزار، هەلی نوێ دروست دەكات، هاوكات لەمپەری نوێش دەخوڵقێنێت.
سەرۆككۆماری چین داوایكرد ڕێچكەیەكی گشتگیر بەرانبەر حكومەت و بازاڕ، داخوازی و خستنەبەرچاو، پاراستن و گەشە، بازاڕی ناوخۆیی و دەرەكی، گەشەپێدان و ئەمنییەت بگیرێتە بەر.
شی پێداگری لەوەش كرد كە گەشەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار، گرنگە بۆ بەردەوامیدان بە گەشەپێدانی ئابووری و زەقكردنەوەی وێنەی چین و، ئاڵوگۆڕی نێوان شارستانیەتەكان.
بۆیە جەختیكردەوە لەوەی پێویستە هەموو ناوچەكان و ئیدارەی ناوچەكان، گەشەپێدان بەكوالێتی بەرز بێننە كایەوە. ئەوەش لەڕێی ڕێوشوێنی كردەیی و، مسۆگەركردنی پێشكەوتنی بەردەوامی ئەو كەرتەوە.
شیاوی باسە ڕۆژی هەینی لەپەكین، كۆبوونەوەیەكی باڵا لەئاستی نیشتمانی سەبارەت بە پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار بەڕێوەچوو. لەو كۆبوونەوەیەدا، لی چۆ لی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی لیژنەی ناوەندی حیزبی شیوعی چین وسەرۆكی فەرمانگەی پڕوپاگەندەی لیژنەی ناوەندی حیزبی شیوعی چین، ئەم ئامۆژگارییانەی سەرۆك شی جینپینگی بەئامادەبووان گەیاند و، وتارێكی گرنگیشی پێشكەشكرد.
لی هەمووانی هاندا بۆ ئەوەی ئامۆژگارییەكانی شی و لێدوانە گرنگەكانی دیراسە و جێبەجێبكەن. هاوكات داوایكرد كەلەپوری فەرهەنگی و سەرچاوە ئیكۆلۆژییەكان بپارێزرێن.هاوكات ئاستی خزمەتگوزاری ئەو سێكتەرە بەرزبكرێتەوە. ئاڵوگۆڕ و هاریكاری نێودەوڵەتیش لەبواری گەشتوگوزاردا قووڵتر بكرێنەوە.
سەرچاوە: cgtn العربي