مەرج و داواکاری لایەنى کۆماری چینی میللی:
1. بڕوانامەی دەرچون کە پشت ڕاستکرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراست کردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیریەک لە زانکۆکەی کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بوە.
6. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
7. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرجی ڕێنمایی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ %)کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ى پێش نیوەڕۆى رۆژی (١٩/٥/٢٠٢٤)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن: ([email protected])
1) ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە …
2) شوێنی کار …
3) بەرنامەی پێشکەش کراو واتە ماستەر لە بواری …
4) ئیمێل …https://mega.nz/folder/mRlBiSJY#1j0WCtgivddWVmQfjWbW4A
5) تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئاپی لە سەرە) …