
2024-03-28
لەدریژەی گەشتەکەیاندا بۆ کۆماری میللی چین، ڕۆژی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٤ شاندێكی كوردی هاوڕێ لەگەڵ شاندی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەردانی هەرێمی شینجیانگیانکرد لە باکوری ڕۆژئاوای چین، لە ئورومچی پایتەختی هەرێمەکە، سەردانی پەیمانگای ئیسلامی شیانگین و مزگەوتی دامەزراوەکەیان کرد.
شادومان ڕۆستەم، سەرۆكی شاندەكەی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بۆ چین بەكوردی دواو، گوتی: لەوێ عەبدول ڕەقیب چینی، سەرۆکی پەیمانگاکە، شێواز و سیستمی خوێندنی خوێندکارانی پەیمانگاکەی شیکردەوە، دواتر باسی لە ژیانی موسوڵمانانی هەرێمەکە کرد کە زۆرینەی سەربە نەتەوەی ئیگۆرن چۆن دەرفەتی عیبادەت و خواپەرستیان وەک تەواوی موسوڵمانانی جیهان هەیە و بۆ ڕەخساوە.
هەمان ڕۆژ، لەگەڵ بەڕێز ما شیونگۆ، ئەندامى مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوى حزبى شیوعى چین لە هەرێمى شینجیانگ کۆبووینەوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پێشکەوتنەکانی چین لە بوارە جیاجیاکاندا کرا و پەرۆشی خۆیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حزبە بەشدارەکانی کۆبوونەوەکە دووپاتکردەوە.
![]()













