چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

ئەژدیها لە كەلتوری چینیدا

Loading

ئەمساڵ لە چین ساڵی ئەژدیهایە. ئایا دەزانیت ئەژدیها مانای چییە لە کەلتوری چینیدا؟ لە چین ناوی کام کەسە بەناوبانگانە پەیوەندی بە جیدیسەوە هەیە؟ ئەو کەسانەی لە ساڵی ئەژدیها لەدایکبوون چ جۆرە کەسایەتییەکیان هەیە؟ بۆ دەستکەوتنی وەڵامی ئەم پرسیارانە سەیری ئەم بابەتەی خوارەوە بکە  ،
 
لەفەرهەنگی چینیەکان ئەژدیها یەکێکە لە ئاژەڵە ئەفسانەییە بەفەڕەکان، کەلە ئاودا دەژیەت و دەتوانێت بفرێت
و دەست بەسەر باو باراندا بگرێت. ئەم فەرهەنگە ڕێک پێچەوانەی ڕۆژئاواییەکانە، چونکە ئەژدیها
لەكەلتورەكانی ڕۆژئاوادا یەکێکە لە ئاژەڵە دڕندە و ترسناکەکان، بەڵام بەبڕوای چینیەکان ئەژدیها یەکێکە لە ئاژەڵە بەفەڕەکان.
كراوەتە هیمای هێزو تواناو دەستەڵات .هەربۆیە لەکۆندا ئیمپراتۆرەکان خۆیان لەشێوەی ئەژدیها
لە جیهانی مرۆڤایەتیدا  وێناكردووە، هەربۆیە وێنەی ئەو ئەژدیهایانەیان لەسەر پۆشاکەکانیان نەخشاندوە.  چینیەکان تاکو ئەمڕۆ خۆشەویستییان بۆئەو ناوە هەیە، بەتایبەت بۆناوی منداڵەکانیان.
نمونە (جاکشان)کەیەکێکە لەئەستیرە جیهانیەکانی فلیمە جەنگی و کۆمیدیەکانی هەرێمی هۆنگ کۆنگ،  ناوە ڕەسەنە چینیەکەای (چینگ لۆنگە)  کەبەمانای گۆڕاوبە ئەژدیهادێت .
 (بروسلی)یەکێکی ترە لەئەستێرەی فلیمە جەنگیەکان کەناوە چینییەکەی(لی شیا ئولۆنگە)
کە بەمانای (ئەژدیهای بچوک دێت). هەروەها تاکو ئێستا هەندێک لە ئامێرە پێشکەوتووەکان بەو ناوەوە ناودەنێن وەک ژێردەریایی  (جیا ئۆلۆنگ)کەبە ئەژدیهای ژێر ئاو ناسراوە .
یان کەشتی جەمسەری(شویە لۆنگ)کەبەواتای ئەژدیهای بەفرین دێت . هەربۆیە بەبەختترین کەس لەلای چینییەکان ئەو منداڵانەن كەلە  ساڵی ئەژدیهادا  لەدایك دەبن.
error: Content is protected !!