12 دەستكەوتی گەلی چین لە 105 ساڵی ڕابردوودا

لەماوەی 105 ساڵی تەمەنی خۆیدا، گەلی چین بە ئەندازەی 1000 ساڵی ڕەبەق دەستكەوتی هەبووە.  لەزۆرێك سێكتەری ژیاندا سەركەوتنی گەورەی جیهانی و دەستكەوتی سەرسوڕهێنەری بەدیهێناوە.

ناوەندە جیهانییەكان ئەم 14 دەستكەوتە بە سەرتۆپی دەستكەوتەكانی تری چین دادەنێن:

1- پێشكەوتنی تەكنەلۆژی، جێپەنجەی چین لەم بوارەدا هەموو گۆی زەوی گرتۆتەوە. لەئێستاشدا پێشەنگی بوارەكانی ژیری دەستكرد و لێكۆلێنەوەی پزیشكی و بابەتی ژێرخانی ئەلیكترۆنییە.

2-چین لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی پسپۆڕییەوە، لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی دنیادا، ڕۆڵی مامۆستا ئەبینێت بۆ كۆمەڵگەكانی تر.

3- ئەگەرچی  لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە خەڵكی چین گەورەترین كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێكدێنن، بەڵام یەكڕیزی و یەكهەڵوێستییان بەیەكێك لە دەستكەوتە گەورەكانی مێژوو دەبینرێت.

4- حكومەتی چین جۆرێك لە سیستەمی هاوبەشایەتی لە بەڕێوەبردنی  سێكتەرەكان هێناوەتە كایەوە. لەناو ئەو سیستەمەدا “گەشەپێدان” دەبێتە كرۆك، هیچ سێكتەرێك نیە گەشەپێدان نەیگرێتەوە، سەرجەم پرۆسەكەش بەهاوبەشی لەنێوان ئەو توێژەدا بەڕێوەدەبرێت كە خۆیان سێكتەرەكە بەڕێوەدەبەن.

5- سەرباری ئەو سەركەوتنە گەورەیە لە بەڕێوەبردنی گەورەترین كۆمەڵگەی مرۆڤدا، حكومەتی چین پێشوەختە پلانی داناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داخوازییەكانی كۆمەڵگە لە دەیەكانی داهاتوودا.دەیەكانی داهاتوو هەڵگری ئاڵنگاری و دەرفەت دەبن، ئەوەش وادەخوازێت لە ئێستاوە چەمكی” گەشەپێدانی گشتگیر” لە چیندا پێڕەو بكرێت.

6-  چین توانی زاڵ بێت بەسەر هەژاریدا، قەڵاچۆكردنی هەژاری یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە سەرسوڕهێنەرەكانی چین. بەجۆرێك بە جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی ورد توانرا 800 ملیۆن كەس لە هەژاری ڕزگار بكرێن. ئەوەش دەستكەوتی سەدەیە و نمونەی لەمێژوودا نیە.

7- لەئاستی دەرەوەشدا، چین گەشتۆتە ئاستی هێزە هەرە گەورەكانی دنیا، بگرە تاكە سۆپەرپاوەرە كە ڕكابەری ڕاستەقینەی ئەمریكایە لەڕووی تەكنەلۆژی و ئابووری و تەنانەت لەڕووی سەربازیشەوە.

8-چین توانی بیسەلمێنێت دەكرێت دەوڵەتێك بگاتە ئاستی هێزێكی جیهانی بەبێ ئەوەی هیچ وڵاتێكی تر داگیر بكات. چین نمونەیەكی لە جیاوازی پێشكەشی مرۆڤایەتی كرد. نمونەكە دەڵێت: مەرج نیە تاكە ڕیگەی زلهێزبوون، داگیركاری بێت.

9-گەشەپێدانی هاوبەش و ئاشتییانەی مرۆڤایەتی، وەك ئەو هاوكارییەی پێشكەشی وڵاتانی ئەفریقای دەكات.

10- پرۆەی ڕێگەی ئاوریشم، یان یەك پشتێنە و یەك ڕێگا، گرنگترین دەستكەوتە بۆ كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی كە 164 وڵاتی دنیا لێی سودمەند دەبن و، گەشەپێدانی سەرتاپایی بەخۆیانەوە دەبینن.

11- چین لە هاوكاریكردنی وڵاتانی جیهاندا، هیچ مەرجێكی سیاسی دانانێت، ئەوەش مۆدیلێكی مامەڵەی نێودەوڵەتییە كە بە دەستكەوت بۆ مرۆڤایەتی دەژمێردرێت.

12- پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی مرۆڤایەتی لە بۆشایی ئاسمان لەڕێگەی پرۆژە گەردوونییەكانی لۆنگ مارشەوە.

Loading