فۆتۆستۆریی قوتابییەكی كورد لەبارەی چینەوە

ڕێبین خاڵس كەلە ساڵی 2024 سەردانی چینی كردووە، لەبارەی ئەو فۆتۆستۆرییەوە دەڵێت: ئەم گۆڤارە ڕەنگدانەوەی گەشتی ئاڵوگۆڕی کولتووری منە لە چین و ئەو ئەزموونانەی کە تێگەیشتنمی بۆ مێژوو وداب و نەریت و گەشەسەندنی مۆدێرنی چین قووڵتر کردووەتەوە.

هەروەها دەڵێت: لە پزیشکی کۆن و کارەکتەرە چینییەکان و باخچەی یو و کارە دەستیە نەریتییەکانەوە تا دەگاتە دروست کردنی چا و ئاوریشم و کاری نووسین و ساڵی ئەژدیها، هەر ئەزموونێک ئاشکرای دەکات کە چۆن زانست و کولتوور لە نێوان نەوەکاندا پارێزراون و دەستاو دەستیان کردووە.

ئەو زیاتر لەبارەی گەشتەكەیەوە دەدوێت: پاشان سەردانیکردنی تاوەری مرواری ڕۆژهەڵات، چینێکی مۆدێرن و پێشکەوتووی تەکنەلۆژیای پیشاندام کە بەردەوامە لە ڕێزگرتن لە ڕابردووی خۆی.

جگەلەوەش متمانەی خۆی زیاتر پیشاندەدات و دەڵێت: وەک خوێندکارێکی پزیشکی و خولیای زۆرم بۆ مێژوو، ئەم گەشتە ڕێگەی پێدام کە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پەیوەندی نێوان نەریتە کولتوورییەکان و پاراستنی مێژوویی و گەشەسەندنی دونیای مۆدێرن بەدەستبهێنم..و چۆن دەتوانن پێکەوە داهاتوو دابڕێژن . لەوەش گرنگتر، هیوادارم ئەو وانانەی لەم ئەزموونەدا بەدەستم هێناوە، بتوانم بیگەڕێنمەوە بۆ کۆمەڵگا و وڵاتی خۆم، بە بەکارهێنانی ئەوەی فێربووم دەربارەی خۆبەخشی، پاراستنی کولتووری، داهێنان و گەشەپێدان بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتر بۆ کوردستانی پێی بنیاد بنێین..

بۆبینینی فۆتۆستۆرییەكە

Loading