
2025-06-08
نوسەری کتێبی چین لەناوەوە، ئەم پرسیارانە دەوروژێنێت و، زۆر بە کورتی وەڵامیان دەداتەوە
پرسیار
وەڵام…
ئایا حاکم” سەرۆک” لە چین سەرکردەیەکی سیاسییە یان مامۆستایەکی ئەخلاقی؟
هەردووکیان و زیاتریشە. دەسەڵاتی ئەوێ پێش سندوقی دەنگدان، لەسەر ناوبانگ بنیات نراوە.
⸻
ئایا چین بە کولتوورەکەی حوکمڕانی دەکات، یان لە ڕێگەی حوکمڕانییەوە کولتوورەکەی دەچێنێت؟
کەس نازانێت کەی دەسەڵات دەست پێدەکات و، کەی کولتوور کۆتایی دێت… ئەوە نهێنییەکە.
⸻
ئایا چین باوەڕی بە دیموکراسی هەیە؟
باوەڕی بە سیستەم هەیە.. بە شێوازی خۆی پێناسەی “گەل” دەکات.
⸻
ئایا ئەو هاوسەنگییەی چین باسیدەکات، تەنیا بۆ داپۆشینی سیستەمێکی توندوتیژە؟
ڕەنگە، بەڵام بەرگی داپۆشینەکە زۆر ناسک و نەرمەو لابردنی قورسە بەبێ ئەوەی سەرت لێ بشێوێت..
⸻
ئایا قسەکانی شی جینپینگ تەنها پڕوپاگەندەیە یان بیری ڕێکخراو؟
تێکەڵەیەکی وردە: زمانی کۆن بۆ مەبەستی مۆدێرن.
⸻
بۆچی چین مۆدێلی سیاسی خۆی هەناردە ناکات؟
چونکە پێی باشترە ئەوانی تر ڕابکێشێت، نەک ڕازییان بکات.
⸻
ئایا چین بەنیازە سەرکردایەتی جیهان بکات؟
خۆی وا ناڵێت… بەڵام وا مامەڵە دەکات کە دونیا لە کۆتاییدا بگات بەو واقیعە.
⸻
ئایا “چارەنووسی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی” تەنیا بیرۆکەیەکی ئەخلاقییە؟
لەسەر کاغەز، بەڵێ… بەڵام کاغەزەکە دروستکراوی چینییە.
⸻
ئایا کۆنفۆشیۆسیزم هێشتا لە ژیاندایە؟
نەک تەنها زیندووە… بەڵکو حوکم دەکات.
⸻
چین وڵاتێکی سۆسیالیستییە یان سەرمایەداریی؟
سۆسیالیستییە بە جلوبەرگی بازاڕەوە… یاخود سەرمایەدارییە بە بنەما تائۆیەکانەوە؟
⸻
ئایا چین ئایین و سیاسەت جیا دەکاتەوە؟
پێویست بە جیابوونەوە ناکات… چونکە ئایین لەوێ لە بنەڕەتدا ڕووبەڕووبوونەوەی نییە.
⸻
ئایا ڕابردوو لە چین بارگرانییە یان سەرچاوەی ئیلهام؟
سووتەمەنی بێدەنگی ئامێری چینی مۆدێرنە.
⸻
بۆچی چین ئەوەندە باسی ئاشتی دەکات؟
چونکە دەزانێت هەرکەسێک خاوەنی گێڕانەوەی ئەخلاقی بێت… خاوەنی سەردەمەکەی دەبێت.
⸻
ئایا چین نەرم و نیانە یان سەرسەختە؟
لە فۆرمدا نەرم و نیان، لە جەوهەردا سەرسەخت.
⸻
ئایا دەکرێت بە عەقڵی ڕۆژئاوایی لە چین تێبگەین؟
دەکرێت… بەڵام تەنها ئەگەر هەموو گریمانە پێشوەختەکانی ڕۆژئاوا لە دەرگاکەدا بەجێبهێڵین.
⸻
ئایا ئەوەی ئێمە لە چین دەیبینین هەموو شتێکە؟
هەرگیز… ئەوەی دەیبنین تەنها نوکی شاخی سەهۆڵینە.
دکتۆر ئەحمەد ئەلسەعید
![]()










