مۆزەخانەکانی چین لە ساڵی 2024دا یەک ملیار و 49 ملیۆن سەردانکەریان هەبووە

ئیدارەی میراتی ڕۆشنبیری نیشتمانی چین ڕایگەیاند کە مۆزەخانەکان لە سەرانسەری وڵاتدا لە ساڵی ڕابردوودا پێشوازییان لە یەک ملیار و 49 ملیۆن سەردانکەر کردووە و 43 هەزار پێشانگا و 511 هەزار بۆنەی پەروەردەیی بەڕێوەچووە.

ئەم ئامارانە لە میانی بۆنەیەکدا بۆ ڕۆژی جیهانی مۆزەخانە لە مۆزەخانەی کەناڵی گەورە لە پەکین ئاشکرا بوون.

ئیدارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چین لە ساڵی 20214دا 213 مۆزەخانەی نوێی تۆمارکردووە، بەمەش کۆی ژمارەی مۆزەخانەکانی وڵاتەکە گەیشتووەتە حەوت هەزار و 46 مۆزەخانە.

ئیدارەکە بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی وڵات بۆ فراوانکردنی سیاسەتی وەرگرتنی مۆزەخانە بێبەرامبەرەکان، ئاماژەی بەوەدا کە تا کۆتایی ساڵی 2024 زیاتر لە سەدا 91ی مۆزەخانەکان چوونە ژوورەوەی بێبەرامبەریان پێشکەش کردووە.

Loading