پێشبینیکردنی داهاتوی بەهای دیناری عێراقی

پێشبینی داراییانە بۆ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دراوە بیانییەكان بەگشتی و (دۆلاری ئەمریکی) بەتایبەتی
ئاشکرایە نرخی دراو لەتەواوی وڵاتاندا بەجیاوازی ئاستی ئابوریی و پێشکەوتووی و، تەنانەت سیاسی و سەربازیشەوە، بەندە بە هەردوو فاکتەری خواست و خستنە ڕووی دراوەکان بەرامبەر دراوە ناوخۆییەکە، بۆ نمونە لە وڵاتی عێراق نرخی دراوی دیناری عیراقی و بەهاکەی بەستراوە بە خستنەڕووی دراوەکانی تر لەلایەک وە خواستی کڕین و فرۆشتن و ئاڵوگۆری دراوەکە لەلایەکی تر.
ئەوەی بەردەوام جێگای هەڵوێستە کردنە ئەوەیە دەوڵەتانی دواکەوتوو(دول النامیة) کەمتر توانای کۆنترۆڵی بارودۆخی نرخ و بەهای دراوەکەیان هەیە چونکە ئەم دەوڵەتانە شوێنکەوتە و ژێردەستی وڵاتانی ترن لەڕوانگەی ئابوری و سیاسەتە دارایی و نەقدیەکانەوە، بۆیە پێشبینی کردنەکان کەمتر دەقیق ئەبن، بەڵام بۆ مەودای کورت خایەن ئاسانترە و زۆر جار بە هۆی ترکیزکردن و چاودێری لەسەر بازاڕە دراویەکان(البورصة) دەتوانین بەهۆی نیشاندەرێکەوە زۆر بەئاسانی پێشبینی بکەین.


ئەم بابەتە هەرچەند ڕونکردنەوەی لەسەر بدەین هێشتا کەمە، بەڵام ئەوەی گرنگە چۆن بتوانین سودیان لێ وەربگرین و توشی زەرەری لەناکاو و بڕی زۆر نەبین.
ئەوەی لەئێستادا بەگشتی لەجیهاندا ئەگوزەرێت ئەوچاوەڕوانیەیە کە دەبێت ڕووبدات ئەویش دراوێکی کاغەزی کە ببێتە بەدیلێکی بەهێزی دراوی دۆلاری ئەمریکی، کە چاوەکان زیاتر لەسەر هەدوو دراوی چینی و یابانی،بەدەرجەی یەکەمیش دراوی چینی، بۆیە ئەگەر بۆ پاسادانی قسەکەمان هیجرەتی بێشوماری کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بەرەو وڵاتی چین ئەوە ڕاستیەکەمان بۆ دەردەخات.
بۆیە لەئێستاداو بەبەرنامە و ڕێکەتنە نهێنیەکان وردە وردە کار لەسەر کەمکردنەوەی خواست لەسەر دۆلار کراوە و وردە وردە لەبەهاکەی دادەبەزێت، ئەمەش لەزۆربەی وڵاتان بەدی دەکرێت.
با عیراق وەک نمونە وەربگرین :
ئەوبازرگانییەی ئێستا هەیە هەندێکی لەبەرامبەر نەوتە و دۆلار بەکارنایەت،هەندێکی و ئەتوانم بڵێم زۆرینەی بازرگانی وڵاتی چینە و خەریکە مامەڵەکان بەتەواوی لە دۆلار دوربخرێتەوە.
ئائەوەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا هۆکارەسەرکییەکانی پشت ئەم کەمبونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر دیناری عیراقی.
چی بکەین :
١.تا بتوانین پاشەکەوت بە دراوی جیا جیا بکەین پێویستە هەڵبژاردەی جیاجیاشمان هەبیت لەبازرگانیدا و سیاسەتێکی نەقدی بەهێز کار لەسەر ئەم بابەتەبکات.


٢.زیاد نەکردنی پاشەکەوتی نەختینەیی کەبە یەدەگی نەختینەیی ناودەبرێت کەعێراق نیازی ئەوەی هەیە بۆ ئەوەی کورتهێنانەکانی تەرازووی پارەدان بشارێتەوە.


٣.هێنان و پێدانی گرێبەستی کار کردنی پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورە بە وڵاتانی ئەوروپی و وەبەرهێنەرانی ئەوروپی.
تەواوکەری ئەم بابەتە ئەخەینە دوای لوتکەی عەرەبی و گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، چونکە پێشهاتی مەترسیداری بواری دارایی لەئارادایە.


وریا محەمەد زاهیر
مامۆستای بەشی ئابوری زانکۆی سلێمانی

Loading