
2025-09-01
بۆچی لە تیانجین؟ ئێوارەی ٣١ی ئاب، سەرۆک شی جینپینگ و پینگ لیوان هاوسەرەکەی، لە سەنتەری کۆنگرەی تیانجین مێیجیانگ ئاهەنگێکی پێشوازییان بۆ کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکانی بەشدار لە لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای ٢٠٢٥ لە چین سازکرد.
زیاتر لە ٢٠ سەرۆکی دەوڵەت و، حکومەت و، هاوسەرەکانیان، لە وڵاتانی ئەندامی SCO، هەروەها ١٠ سەرۆکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەنێویاندا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەک لە دوای یەک گەیشتنە شوێنی کۆبوونەوەکە. لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک شی جینپینگ وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا سەرۆک شی جینپینگ، بەناوی حکومەت و گەلی چینەوە، بەخێرهاتنی گەرمی ئاراستەی سەرجەم میوانەکان کرد، کە بەشدارن لە لوتکەی SCO لە چین.
بــۆچی شاری تیانجین؟
سەرۆک شی جینپینگ، ئاماژەی بەوەدا کە تیانجین شارێکی گەورە و کراوە و گشتگیرە. بە درێژایی مێژوو وەک شارێکی پارێزەری ستراتیژی بۆ پایتەختی وڵاتەکە کاری کردووە و، پێشەنگ بووە لە چاکسازی و کردنەوەی چین وەک ناوچەیەکی تاقیکاری. لە ساڵانی ڕابردوودا، تیانجین ستراتیژی نیشتمانی گەشەپێدانی هەماهەنگی (پەکین-تیانجین-هیبێ)ـی جێبەجێ کردووە و، بابەتی نوێ و دینامیکی خۆی لە پێشخستنی مۆدێرنیزاسیۆنی چینیدا نووسیوە. پێدەچێت وەک میوانداری ئەم لوتکەیە، تیانجین پاڵنەرێکی نوێ بە گەشەپێدانی بەردەوامی ڕێکخراوەکە بدات.

تـــیانجـــین شارەوانییەکی ئیدارەی ڕاستەوخۆیە، لە باکووری چین لە کەناری دەریای بۆهای. یەکێکە لە نۆ شارەکانی ناوەڕاستی چین، کۆی ژمارەی دانیشتووانی بەپێی سەرژمێری ساڵی (٢٠٢٠)ـی وڵاتی چین، (١٣،٨٦٦،٠٠٩) کەس بووە. تیانجین وەک یەکێک لە چوار شارەوانییەکە لەپاڵ (پەکین، شەنگەهای و چۆنگچینگ) لە ژێر ئیدارەی ڕاستەوخۆی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین بەڕێوەدەبرێت. بەڵام تاکە شارەوانییە کە ژمارەی دانیشتووانی کەمتر لە ٢٠ ملیۆن کەسە. شارەکە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای هێبی و شارەوانی پەکین، لە ڕۆژهەڵاتەوە بە بەشی کەنداوی بۆهای دەریای زەرد سنووردارە. بەشێکە لە لێواری ئابووری بۆهای، گەورەترین شاری کەنار دەریایە لە باکووری چین و بەشێکە لە مەگاپۆلیسی جینگ-جین-جی.

ڕووبەری زەوییەکەی (١١،٦٠٩،٩١) کیلۆمەتری دووجایە، کە دەکاتە (٤،٤٨٢،٦١) میلی چوارگۆشە.

ڕووبەری شارەوانی شارەکە (١١،٩٤٦) کیلۆمەتری دووجایە، کە دەکاتە (٤،٦١٢) میلی چوارگۆشە.

چڕی دانیشتووان (١٢٠٠) کیلۆمەتری دووجایە، کە دەکاتە (٣،٠٠٠) میلی چوارگۆشە.
![]()










