چین لە ناوەوە ببینە

نوسەری کتێبی چین لەناوەوە، ئەم پرسیارانە دەوروژێنێت و، زۆر بە کورتی وەڵامیان دەداتەوە

🔴پرسیار

🔵وەڵام…

🔴 ئایا حاکم” سەرۆک” لە چین سەرکردەیەکی سیاسییە یان مامۆستایەکی ئەخلاقی؟

🔵هەردووکیان و زیاتریشە. دەسەڵاتی ئەوێ پێش سندوقی دەنگدان، لەسەر ناوبانگ بنیات نراوە.

🔴ئایا چین بە کولتوورەکەی حوکمڕانی دەکات، یان لە ڕێگەی حوکمڕانییەوە کولتوورەکەی دەچێنێت؟

🔵کەس نازانێت کەی دەسەڵات دەست پێدەکات و، کەی کولتوور کۆتایی دێت… ئەوە نهێنییەکە.

🔴ئایا چین باوەڕی بە دیموکراسی هەیە؟

🔵باوەڕی بە سیستەم هەیە.. بە شێوازی خۆی پێناسەی “گەل” دەکات.

🔴ئایا ئەو هاوسەنگییەی چین باسیدەکات، تەنیا بۆ داپۆشینی سیستەمێکی توندوتیژە؟

🔵ڕەنگە، بەڵام بەرگی داپۆشینەکە زۆر ناسک و نەرمەو لابردنی قورسە بەبێ ئەوەی سەرت لێ بشێوێت..

🔴ئایا قسەکانی شی جینپینگ تەنها پڕوپاگەندەیە یان بیری ڕێکخراو؟

🔵تێکەڵەیەکی وردە: زمانی کۆن بۆ مەبەستی مۆدێرن.

🔴بۆچی چین مۆدێلی سیاسی خۆی هەناردە ناکات؟

🔵چونکە پێی باشترە ئەوانی تر ڕابکێشێت، نەک ڕازییان بکات.

🔴ئایا چین بەنیازە سەرکردایەتی جیهان بکات؟

🔵خۆی وا ناڵێت… بەڵام وا مامەڵە دەکات کە دونیا لە کۆتاییدا بگات بەو واقیعە.

🔴ئایا “چارەنووسی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی” تەنیا بیرۆکەیەکی ئەخلاقییە؟

🔵لەسەر کاغەز، بەڵێ… بەڵام کاغەزەکە دروستکراوی چینییە.

🔴ئایا کۆنفۆشیۆسیزم هێشتا لە ژیاندایە؟

🔵نەک تەنها زیندووە… بەڵکو حوکم دەکات.

🔴چین وڵاتێکی سۆسیالیستییە یان سەرمایەداریی؟

🔵سۆسیالیستییە بە جلوبەرگی بازاڕەوە… یاخود سەرمایەدارییە بە بنەما تائۆیەکانەوە؟

🔴ئایا چین ئایین و سیاسەت جیا دەکاتەوە؟

🔵پێویست بە جیابوونەوە ناکات… چونکە ئایین لەوێ لە بنەڕەتدا ڕووبەڕووبوونەوەی نییە.

🔴ئایا ڕابردوو لە چین بارگرانییە یان سەرچاوەی ئیلهام؟

🔵سووتەمەنی بێدەنگی ئامێری چینی مۆدێرنە.

🔴بۆچی چین ئەوەندە باسی ئاشتی دەکات؟

🔵چونکە دەزانێت هەرکەسێک خاوەنی گێڕانەوەی ئەخلاقی بێت… خاوەنی سەردەمەکەی دەبێت.

🔴ئایا چین نەرم و نیانە یان سەرسەختە؟

🔵لە فۆرمدا نەرم و نیان، لە جەوهەردا سەرسەخت.

🔴ئایا دەکرێت بە عەقڵی ڕۆژئاوایی لە چین تێبگەین؟

🔵دەکرێت… بەڵام تەنها ئەگەر هەموو گریمانە پێشوەختەکانی ڕۆژئاوا لە دەرگاکەدا بەجێبهێڵین.

🔴ئایا ئەوەی ئێمە لە چین دەیبینین هەموو شتێکە؟

🔵هەرگیز… ئەوەی دەیبنین تەنها نوکی شاخی سەهۆڵینە.

دکتۆر ئەحمەد ئەلسەعید

Loading