
2025-05-22
دەستەی باڵای پلاندانانی ئابووری چین، کۆمیسیۆنی گەشەپێدان و چاکسازیی نیشتمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممەوە نرخی بەنزین و گازۆیل کەمدەکرێتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی نرخی نەوتی جیهانی.
کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی بەنزین و گازۆیل بە ڕێژەی 230 یوان کە دەکاتە نزیکەی 32 دۆلار بۆ هەر تۆنێک دادەبەزێنێت بۆ 220 یوان بۆ هەر تۆنێک.
سێ گەورەترین کۆمپانیای نەوتی چین- کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین، کۆمپانیای پترۆکیمیایی چین و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی دەریایی چین- لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی پرۆسێسکردنی نەوت، ڕێنمایی کراون کە بەشێوەیەکی کاریگەر ڕێکخستنی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتەکان بکەن بۆ ئەوەی دابینکردنی سەقامگیری دابین بکەن.
بەپێی میکانیزمی نرخی ئێستای چین، نرخی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتەکان بەپێی گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا ڕێکدەخرێن.
کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ناوچە جیاجیاکان هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە لە چاودێری و پشکنینی بازاڕدا، هەروەها ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو چالاکییانە جێبەجێ بکەن کە پێشێلی سیاسەتەکانی نرخە نیشتمانییەکان دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ڕێک و پێکی بازاڕ.
![]()










