چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

جەنگی ئابووری زلھێزەکان و کاریگەری لەسەرعێراق

وریا محەمەد زاهیر وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

ئاشکرایە کە ئابووری عێراق ئابورییەکی ھەمەجۆر و ناسەقامگیرە، بەدرێژایی مێژووی وڵاتەکە ھەرگیز ڕوینەداوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ھیچ جەنگ و کاولکارییەک بەرۆکی ئەم وڵاتەی نەگرتبێ.
بۆ دەڵێین ١٠ساڵ؟ چونکە ئەو ماوەیەیە کە بەستانداردێک دادەنرێت کە ئابورییانە بتوانین لێکدانەوەی ڕابردوو بکەین و بنیادی داھاتووی لەسەر بنێین.
ئەوەی ڕوودەدات لەجیھاندا ئاماژەی ترسناکی ئابووریی نییە، بەڵکو ئەوەی ئەبینرێت لە دووبارەکردنەوەی ھەمان سیناریۆی سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر شتێکی تر نییە کەلە ٢٠٢٠ دا، کاتێک نەوتی تێکساس نرخی ببوە سفر.
پشتگیری بۆچونەکانم بەوە دەکەم بەڕەسمی و جوانتر بڵێم (بەتوڕەییەوە) ھیچ کام لەوڵاتە ئابوریی بەھێزەکان ھەڵوێستیان نەبوو، بەنمونە ( بریتانیا ، وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا ، ئوستڕاڵیا ، مالیزیا ، سەنگافورە ، تەنانەت ژاپۆن…..ھتد)
ئەم بێدەنگییە چاوەڕوانی و چاودێری ڕەوشەکەیە؟ یان ترسی پڕیشکی ئاگری شەڕە ئابورییەکەیە ؟
ھەر کامیان بێت گرنگی خۆی ھەیە، چونکە ھەردوو بارەکە ھەر بێدەگییە و ئابووری ناسی بەناو بانگ و باوکی ئابوری (ئادەم سمیز) ئەڵێت کەمکردنەوەی زەرەر، قازانجە .
بۆیە وابیر دەکەمەوە عێراق لەم شەڕە ئابورییە سیاسەتی (کەڕم و لاڵم) پەیڕەو بکات، واتە نە لەڕقی چین دژایەتی ئەمریکا بکات نە لەڕقی ئەمریکا دژایەتی چین بکات.
پێویستە عێراق ھاوسەنگی بپارێزێت لەھەردوو پڕۆسەی ھاوردەکردنی کاڵاو پێداویستی وە ھەروەھا لە ھەناردەکردنی نەوت کە بە داھاتی سەرەکی وڵات دائەنرێت.
پاراستنی ھاوسەنگی چۆن دەبێت؟
ھەمیشە لە بازرگانیدا ھەمەبژاردە باشترینە، ھەمەبژاردە مەبەستمان لەوەیە زۆرترین بژاردەمان ھەبێت بەتایبەت لە دەستنیشانکردنی ئەو وڵاتانەی بازرگانییان لەگەڵ دەکەین. ھەتا فراوانتر و زۆرتربێت ئەرکی عێراق قورستر دەبێت، بەڵام قازانج و ساخکردنەوەی مسۆگەرتر و ئاسانتر دەبێت. نمونە بۆئەمە زۆرە، بۆنمونە کاڵای ھاوردەکراو لەزۆرترین وڵات بھێنرێت و بڕی باجی گومرگی لەنێوان وڵاتانی ھاوردەلێکراو ھاوسەنگ بێت و، فەرق و جیاوازی تێدا نەکرێت. وەک ئەو سیاسەتە ھەڵەیەی ئێستا ئەمریکا پەیڕەوی دەکات، بەھەمان شێوە بۆ ھەناردەکردنیش بەتایبەت نەوت.


بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئەگوزەرێت لە عێراق گەڕەلاوژەیەکی ئابووری بێ چاودێرییە، سیاسەتی دارایی و ئابووری و بازرگانی عێراق وەک ئەو بەردە وایە کە دەیخەیتە گۆمێکی قوڕاوی مەنگەوە، ئاشکرایە گۆمە قوڕاوەکە شەڕی ئێران و دژەکانیەتی لە لایەک وە شەڕی تورکیا و دژەکانی لەلایەکی ترەوە. هەروەها شەڕی ئەو بازرگانییە بێشومارەی عێراق و چین کە تەواوی عێراق بووەتە بازاڕی سەرەکی چینیەکان لەساخ کردنەوەی کاڵاو بەرھەمە جۆراوجۆرەکان و، بەم ھۆیەوە دراوە ئەجنەبیە ئەمریکییەکە (دۆلار) چووەتە خزمەتی دوژمنە ئابورییەکەی ئەمریکا و، توڕەی کردووە. بە قورسکردنی یاسا بازرگانی و ئابورییەکان لەسەر عێراق لە لایەن ئیدارەی تازە بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ.
لە پێشھاتی ڕۆژانی داھاتوودا دەتوانین قسە لەسەر داھاتووی ٣ بۆ ٥ ساڵی داھاتووی عێراق بکەین…
وریا محمد زاھر
مامۆستا لەبەشی ئابوری زانکۆی سلێمانی

error: Content is protected !!