سەپاندنی باجی گومرگی نوێ لەلایەن ئیدارەی تڕەمپ لەسەر ھەندێک وڵات و لێکدانەوەی ئابورییانە.
سەرەتا پێویستە بزانین باجی گومرگی وڵاتان مەبەست لێی ئەوباجەیە کەلەسەر بازرگانی دەرەکی وڵاتێک دەسەپێنرێت کەبەڕێژە و بڕێکی زۆر لەماوەی ساڵێک (یاخود چەندساڵێکی دوا بە دوای یەک) لەکاڵای ھاوردە یاخود ھەناردەکراو دادەنرێت، بەمەبەستی بەکارھێنانەوەی لەخزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و بەرەنگار بوونەوەی مەترسیە ژینگەییەکان لەھەر وڵاتێک کەپێویستی بوو.
لەڕوی ئابوری نێودەوڵەتییەوە ئەمە کارێکی باشە و نیگەرانی ناوێت بەڵام بەمەرجێک کاریگەری نەرێنی و بەتایبە جەنگی ئابوری لێ نەکەوێتەوە کە سەر بکێشێت بۆ جەنگی سیاسی و …….ھتد.
وەک ئەکادیمی و توێژەرێکی بواری دارایی و ئابوری ئەم ھەموارکردنەوە نوێیە و لەم کات و تەوقیتەدا دانان و سەپاندنی ئەم جۆرە لەباجی گومرگی ئامانجە سەرەکیکە نا پێکێت و لێکدانەوەی ئەرێنی ھەڵناگرێت بەڵکو وا لێک دەدرێتەوە کە ئەمە ئاماژەیەکی ترسناک بێت بۆ داڕوخانی ئابوری بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی ڕێژەکەیان بێ ئەندازە زۆرە و خۆشیان دەوڵەتی بەھێز و زلھێز نین کە ئاشکراترینیا بۆ ئەم بۆچونەم ھەرسێ وڵاتی (ڤێتنام و سوریا و عیراق) کە ڕێژەکەیان لە ڕێژەیەکی خەیاڵی دەچێ بەنیسبەت ئەم وڵاتانەوە خۆ بۆ ێین یش ھەمان قسەیە بەڵام بۆیە لەڕیزی ئەو سێ وڵاتە باسم نەکرد بابەتی ێین دیارە کەھۆکارەکەی ئابوری نییە ئەوەندەی کە سیاسیە واتە مەبەست تۆخکردنەوەی ئەو ڕق ئەستورییەیە کە امریکا ھەیەتی بەرامبەر ێین و ناتوانێت لەڕوی خزمەتکردنی مرۆڤایەتییەوە ھەرگیز بگاتەوە بە ێین.
بۆیە دەڵێین ئەم بڕیارە دوو خاڵی سەرەکی پێویستە :
١ . دەبێت ئەو وڵاتانەی باجێکی گومرگی زۆریان خراوەتە سەر ئەم بڕیارە بەھەند وەر بگرن وھەڵوێستەیەکی نائاسایی بکەن.
٢ . پێویست و واجبە لەسەر نەتەوەیەکگرتووەکان و لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە داوای ڕونکردنەوە و پێداچونەوەی ئەم بڕیارە تاک لایەنەی امریکا بکەن و ڕێگر بن لەدروست بوونی جەنگێگی مەترسیدار و سەرکێش بۆ بەکارھێنانی وزەی نا پێویست.
وریا محمد زاھیر مامۆستای بەشی ئابوری لەزانکۆی سلێمانی