چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

گەورەترین بەشداری ئابووری چین لە جیهاندا، بەخشینەوەی هەمەلایەنەی دڵنیاییە

Loading

وێڕای دۆخی نالەباری دەرەكیی، بەڵام ئابووری چین لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەشەیەکی بەردەوام و سەقامگیری بەدەستهێنا. دۆخی نالەباری دەرەكی بریتی بوو لە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهانی و، تێکدانی ڕێساکانی بازرگانی جیهانی ئەمریکا لەلایەن ئەمریكاوە. ئەمریكا و چەند وڵاتێك بە ئارەزووی خۆیان سیاسەتی “جیابوونەوە و بڕینی زنجیرەکان” یان پیادەكرد، تەنانەت پەنایان بۆ سزای تاکلایەنە برد.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، ڕێژەی گەشەی ساڵانەی بەرهەمی ناوخۆیی چین لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە سەدا ٥، ئەمەش ئابووری چینی خستە ڕیزی ئابوورییە گەورەکانی جیهان، لە کاتێکدا بەشدارییەکەی لە گەشەی ئابووری جیهانیدا نزیکەی لەسەدا ٣٠ دەمێنێتەوە.

ڕەنگە گەورەترین بەشداری ئابووری چین لە جیهاندا، بەخشینەوەی هەمەلایەنەی دڵنیایی بێت. لە کەرتی کشتوکاڵدا، بەرهەمی دانەوێڵەی چین لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٧٠٠ ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکی جیهانیدا.

کەرتەکانی بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای بەرز و بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی چین لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی لەسەدا ٨.٩ و لەسەدا ٧.٧ گەشەیان کردووە. توانای بەرهەمهێنانی پیشەسازی ئاڵوگۆڕپێكراو گەرەنتییەکی گرنگە بۆ سەقامگیری زنجیرە پیشەسازییە جیهانییەکان. تواناکانی داهێنانی تەکنەلۆژی چین بەشدارییان کردووە لە بازدانێکی چۆنایەتی لە پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای کوانتەم و پیشەسازییەکانی وزەی نوێ لە سەرانسەری جیهاندا.

چین لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 12 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كاكردو بەوزەی نوێی دروستکردووە. توانای چین بۆ تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لە گەشەپێدانی پیشەسازیدا، زەمینەی گۆڕانکارییەکی سەوز لە جیهاندا پێشکەش دەکات.

لە میانی دوو كۆبوونەوەی ساڵانەدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەڕێوەچوون، حکومەتی چین ڕایگەیاند: ڕێژەی گەشەی ئابووری چین لە ساڵی 2025دا، بە نزیکەی لەسەدا ٥ دەمێنێتەوە. حکومەتی چین بەردەوام دەبێت لە گەشەپێدانی پیشەسازییە تازەکان و پێشخستنی زیاتری پیشەسازییەکانی پەیوەست بەداهاتوو.

ئاشكرایە، گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکانی پیشەسازی، پرۆسەی بەرهەمهێنان خێراتر دەکەن.هەروەها گۆڕانکاری دەخوڵقێنن لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەسازییە تەقلیدیەکان، بەردەوامیدان بە پرۆسەی كرانەوەی بەڕووی جیهاندا. پێكەوە دروستكردنی قەوارەكانی پشتێنە و ڕێگا بە كوالێتی بەرز و بەشێوازی بەرجەستە.

نهێنی گەشەی خێرا و کوالیتی بەرز و درێژخایەنی ئابووری چین لە پابەندبوونی پتەویدایە بە سەرکردایەتی حزبی کۆمۆنیستی چین و، بە تیۆری سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینییەوە. لەپرۆسەی گەشەسەندنی چیندا، هەمیشە خەڵک سەنتەربووە و پاراستنی بەرژەوەندی گەل ئامانجی یەکەم و کۆتایی بووە. ئەوەش بە دڵنیابوون دەبێت لەوەی هەموو خەڵک سوودمەند دەبن و ژیانێکی خۆش بەسەر دەبەن.

error: Content is protected !!