چین بزوێنەرێكی نوێ بەخێرایی 16 ماخ بەرهەمدێنێت

چین ڕایگەیاند کە بزوێنەرە نوێیەکەی توانای خۆی سەلماندووە بۆ گەیشتن بە خێراییە سەرسوڕهێنەرە هایپەرسۆنیکەکان کە یەکسانە بە 16 هێندەی خێرایی دەنگ لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا.

بزوێنەرەکە بە بزوێنەری تاقینەوەی مەیل (ODE) ناسراوە، بە نەوتی سپی فڕۆکەوانی کاردەکات و لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا لە تونێلی شۆکی JF-12 لە شاری پەکین ئەم ئەدا سەرسوڕهێنەرانەی بەدەستهێناوە.

ئەنجامەکان دەریانخست کە ڕێژەی سووتان لەم بزوێنەرەدا 1000 جار خێراترە لە بزوێنەرە ئاساییەکانی سکرامجێت، مەودای کارکردن لە نێوان 7,350 بۆ 19,600 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا درێژدەبێتەوە، ئەمانە ئەو خێراییانەن کە زۆربەی بزوێنەری فڕۆکە ئاساییەکان لەکاردەکەون.

لەکاتی تاقیکردنەوەدا بزوێنەرەکە خێراییەکەی بە 11 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا پاراستووە بۆ ماوەی 150 مەتر (492پێ) ئەمەش بەهۆی ماوەی کارکردنی تونێلەکە کە 50 میل چرکە بوو سنوورداربوو.

بەڵام توێژەران توانیان زانیاری گرنگ لەسەر میکانیزمی ئیگنیشن و ئەدای پاڵنەر لە خێراییە هایپەرسۆنیکەکاندا کۆبکەنەوە.

لە زۆرترین کارایید، بزوێنەرەکە پاڵنەرێکی گەورەی نیشاندا، کە نێنەرایەتی دەستکەوتێکی گەورەیە کە چین لە ئامانجەکەی نزیک دەکاتەوە کە بریتییە لە پەرەپێدانی فڕۆکەیەک کە توانای فڕێنی هەبێت بە خێرایی 5.4 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا تا ساڵی 2030، ئەمە جگە لە بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی لە بواری مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هایپەرسۆنیک.

Loading