مژدەیەک بۆ مرۆڤایەتی..

چین بڕێکی زۆر لە یەدەگی تۆریۆم ئاشکرا دەکات کە دەتوانێت بۆ ماوەی 60 هەزار ساڵ کارەبای پێدابین بکات و کۆتایی بە بەکارهێنانی نەوت و گاز بهێنێت.

چین بەنیازە لەساڵی 2029 یەکەم ڕیاکتۆری تۆریۆم لە بیابانی گۆبی بخاتە کار، ئەمە جگە لەوەی کەشتیەکی کۆنتێنەر و ڕیاکتۆری مانگ پەرەپێبدات کە بەتۆریۆم کاربکات، یەدەگی گەورەی تۆریۆم وەک سەرچاوەی وزەی جێگرەوە لە چین دۆزراوەتەوە.

توێژەرانی چینی پشتڕاستیان کردەوە کە کانگای بەیان ئۆبۆ لە هەرێمی مەنگۆلیا تا یەک ملیۆن تۆن تۆریۆمی تێدایە، ئەم یەدەگانە دەتوانن بۆماوەی 60 هەزار ساڵ وزە بۆ چین دابین بکەن.

تۆریۆم سەرچاوەیەکی نوێی وزەی ئومێدبەخشە سوودی هەیە لە یۆرانیۆم، سەلامەتترە، توانای بەرهەمهێنانی وزەی 200 هێندەی یۆرانیۆمی هەیە، پێویستی بە ساردکردنەوەی ئاو نییە و نزیکەی هیچ پاشماوەیەکی تیشکدەر بەجێناهێڵێت.

دەرهێنانی تۆریۆم پرۆسەی ئاڵۆز و بڕێکی زۆر لە ماددە کیمیاییەکان و وزە لە خۆدەگرێت، سەرەڕای کەمی تیشکدەرەوەی، چارەسەرکردن و ‌هەڵگرتنی پاشماوە پێویستی بە ستانداردی توندی ژینگەیی هەیە و لەوانەیە مەترسی لەسەر ژینگە دروست بکات.

لەئێستادا کەشتییەکی کۆنتێنەری ئەتۆمی کە سوتەمەنی تۆریۆم و ڕیاکتۆری تۆریۆمی مانگ بەکاردەهێنێت لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

Loading