گەورەترین شەپۆلی کۆچی مرۆڤ لەسەر زەوی دەستیپێکرد

گەورەترین شەپۆلی کۆچی مرۆڤ لە چین ئەمڕۆ سێشەممە، 15 ڕۆژ پێش فێستیڤاڵی بەهار، یان ساڵی نوێی چینی نەریتی دەستیپێکرد.
لوتکەی گەشتەکانی ساڵی 2025 کە بە “چۆنیون” ناسراوە، یەکەم لوتکەی ساڵانەی گەشتەکانی فێستیڤاڵی بەهارە، دوای ئەوەی فێستیڤاڵی چینی نەریتی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا وەک میراتی کولتووری نامەعنەوی یونسکۆ تۆمارکرا.
پێشبینی دەکرێت لە وەرزی گەشتی فێستیڤاڵی بەهاردا کە لە 22ی شوبات کۆتایی دێت، ژمارەی گەشتە سەرنشینەکان بگاتە 9 ملیار و پێشبینی دەکرێت گەشتەکان بە ڕێگای شەمەندەفەر و ئاسمانی بگاتە ئاستێکی پێوانەیی.
لە وەرزی سەفەری ئەمساڵدا، 7.2 ملیار گەشت بە ڕێگاوبان و زیاتر لە 90 ملیۆن گەشت بە فڕۆکە ئەنجام دەدرێت. هێڵی ئاسنی وڵات زیاتر لە 510 ملیۆن گەشتی سەرنشین ئەنجامدەدات، بە تێکڕا ڕۆژانە 12.75 ملیۆن گەشت، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 5.5% زیادی کردووە.
لە وەرزی لوتکەی گەشتکردندا کە 40 ڕۆژە لە چین بە سەدان ملیۆن کەس دەگەڕێنەوە بۆ شار و زێدی خۆیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خێزان و کەسوکاریان و بەسەربردنی کاتەکانیان.

Loading