
2024-12-08
وتەبێژ: چین لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی سوریا دەکات و هیوادارە بەزووترین کات سەقامگیری بگەڕێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ (یەکشەممە) ڕایگەیاند، چین لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی سوریا دەکات، و هیوادارە بە زووترین کات سەقامگیری بگەڕێتەوە. وتەبێژەکە ئەم قسانەی لە وەڵامی لێکۆڵینەوەیەکی میدیایی پەیوەندیدار سەبارەت بەو هەواڵانە کرد کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی دژە حکومەتی سوریا چوونەتە ناو دیمەشقی پایتەختی سوریا و ڕووخانی حکومەتی سوریایان ڕاگەیاندووە. ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی چین بەشێوەیەکی چالاکانە هاوکاری هاوڵاتییانی چینی دەکات کە دەیانەوێت سوریا بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەلامەت و ڕێکوپێک ئەو کارە بکەن، هەروەها لە پەیوەندیدا دەمێننەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هێشتا لە سوریان و ئامۆژگارییان دەکەن سەبارەت بە چۆنیەتی مانەوەیان بە سەلامەتی. وتەبێژی چین ڕوونیشیکردەوە، چین داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لە سوریا دڵنیابن لە سەلامەتی و ئاسایشی دامودەزگاکانی چین و هاوڵاتیانی چینی کە لەو وڵاتە کاردەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، باڵیۆزخانەی چین هێشتا لە سوریا کاردەکات و ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات، هەروەها بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بۆ هاوڵاتیانی چین لەکاتی پێویستدا.
![]()










