چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

چین فرۆشتنی چەکی ئەمریکا بە تایوان ئیدانە دەکات، و هۆشداری دەدات لە لێکەوتە ترسناکەکانی

سنور عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

وتەبێژی ویشکانی چین ڕۆژی یەکشەممە، فرۆشتنی چەکی ئەمریکای بە تایوان و هەوڵی چەکدارکردنی ناوچەکەی بە توندی ئیدانە کرد.
چن بینهوا، وتەبێژی فەرمانگەی کاروباری تایوان لە ئەنجومەنی دەوڵەتی چین ئەم قسانەی لە وەڵامی ڕاگەیاندنی ئەم دواییەی ئەمریکادا کرد کە فرۆشتنی چەک بە تایوان بە بەهای 385 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پەسەند کرد.
چن هەروەها ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی تایوان گرت و ئاماژەی بەوەدا کە دانی “کرێی پاراستن” ئاسایش بۆ تایوان ناهێنێت، بەڵکو تەنها دەبێتە هۆی خۆ لەناوبردنی.
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “واز لە داوای پشتیوانی ئەمریکا بێنن بۆ ئەوەی پێی دەوترێت ‘سەربەخۆیی تایوان’، چونکە ئەم جۆرە هەوڵانە مەحکومن بە شکست”.
چن ڕوونیشیکردەوە، ئەو هەنگاوەی ئەمریکا بە سادەیی پێچەوانەی پابەندبوونی سەرکردەکانی ئەمریکایە بۆ پاڵپشتی نەکردنی ئەوەی پێی دەوترێت “سەربەخۆیی تایوان”، هەروەها بەشێوەیەکی جددی بنەمای یەک چین و سێ بەیاننامە هاوبەشەکەی نێوان چین و ئەمریکا، بەتایبەتی بەیاننامەی 17ی ئابی 1982 پێشێل دەکات.
وتەبێژەکە داوای لە ئەمریکا کرد دەستبەجێ چەکدارکردنی تایوان ڕابگرێت و وتی: “هەرگیز ئیرادەی چین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی بەهێز و یەکلاکەرەوە بۆ بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمانی و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی بە کەم مەزانە.

error: Content is protected !!