
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، هوا چونینگ ڕایگەیاند، شی جینپینگ، سەرۆکی چین بەشداری لە 31هەمین کۆبوونەوەی سەرکردە ئابوورییەکانی کۆڕبەندی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن (APEC) لە لیما دەکات، بە سەردانێکی فەرمی لە ماوەی 13 تا 17ی تشرینی دووەم، لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی کۆماری پیرۆ، دینا ئارسیلیا بۆلورتێ زێگارا دەگاتە ئەو وڵاتە.
هوا ئاماژەی بەوەشکرد، شی بەشداری لە نۆزدەهەمین لوتکەی گروپی 20 دەکات لە ڕیۆ دی جانیرۆ، هەروەها لە 17 تا 21ی ئەم مانگە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی بەرازیل، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا دەگاتە بەڕازیل.
ماو نینگ، وتەبێژی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامادەبوونی سەرۆک شی جینپینگ لە کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئاپێک، بە تەواوی نیشاندەری ئەو بەرژەوەندییە گەورەیەیە کە چین دەیبەخشێت بە هاوکارییە ئابوورییەکان لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن.
ماو وتی: گەشەی ئابووری جیهانی لە ئێستادا زەبری کەمی هەیە، هاوکاری ئابووری لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ دەبێتەوە، هیوادارە ناوچەکە بەردەوام بێت لە ڕۆڵی خۆی وەک بزوێنەری گەشەی ئابووری جیهانی.