چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

کۆنگرەی جیهانی لوتکەی شەشەمی ڕاگەیاندن لە چین

Loading

شەشەمین لوتکەی میدیایی جیهانی لە شاری ئورومچی پایتەختی هەرێمی خۆسەری شینجیانگ ئیگۆر لە باکووری ڕۆژئاوای چین بەڕێوەچوو، لوتکەکە بە تەوەری “ژیری دەستکرد و گۆڕینی میدیا” زیاتر لە 500 بەشداربوو لە 106 وڵات و ناوچە کۆکردەوە . لەوانەش نوێنەرانی 208 دەزگای میدیایی گەورە و دەزگاکانی حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چالاکییەکە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی شینخوا و حکومەتی هەرێمی شینجیانگەوە بە هاوبەشی بەڕێوەچوو.

نوێنەرانی دەزگا میدیاییە گەورەکان، دەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بەشدارییان لە شەشەمین لوتکەی میدیایی جیهانیدا کرد کە لەم دواییانەدا لە ئورومچی پایتەختی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری شینجیانگ ئیگۆر لە باکوری ڕۆژئاوای چین بەڕێوەچوو، پێزانینی خۆیان بۆ ئەو پێشهاتە خێرا و ئەرێنییە دەربڕی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە شینجیانگ بەدییان هێنا بەشداریکردنیان لە لوتکەکەدا و سەردانەکەیان بۆ ناوچە جیاوازەکانی شینجیانگ.

سەرۆکی پەیمانگای ڕێگای ئاوریشم بۆ لێکۆڵینەوە ، وارف قامیحە، بەشداری لە کارەکانی لوتکەدا کرد، و لە وتارێکدا وتی: شانازی دەکەم کە ئەمڕۆ لە دانیشتنی شەشەمین لوتکەی میدیایی جیهانیدا لەگەڵتان بم، و منیش هەم لە وڵاتی خۆشەویستمەوە، لوبنان، کە کەوتۆتە ژێر دەستدرێژی ئیسرائیلییەوە کە جیاوازی لە نێوان مرۆڤ و بەرددا ناکات”. بابەتەکەی ئەمڕۆمان، “هاوکاری و کۆدەنگی: ئاڵوگۆڕی خەڵک بە خەڵک بە درێژایی پشتێن و ڕێگا”، یەکێک لە دیارترین تەحەددیات و دەرفەتەکانی سەردەمی مۆدێرنمان ڕەنگدەداتەوە. ئاڵوگۆڕی کولتووری و هاوکاری ئابووری نێوان گەلان نوێنەرایەتی بەردی بناغەی گەیشتن بە گەشەسەندنی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە ئەم دەرفەتانە بقۆزینەوە بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندی نێوان وڵاتان و گەلان، و زاڵبوون بەسەر ئەو جیاوازییانەی کە ڕەنگە ڕێگر بن لە ڕێگاکەمان بەرەو ئایندەیەکی هاوبەش. با پێکەوە کاربکەین بۆ دروستکردنی پردی هاوکاری و لێکتێگەیشتن، بۆ ئەوەی بتوانین ڕووبەڕووی تەحەددای هاوبەش ببینەوە و ئامانجێک بەدەست بهێنین کە لە بەرژەوەندی هەموواندایە”.

قامیحە جەختی لەوە کردەوە: “دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگا کە دە ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە، بووەتە یەکێک لە پڕۆژە گەورە مەبەستەکان کە هەوڵدەدات ئابوورییەکان لە سەرانسەری چەندین کیشوەردا یەکبخات.” بەڵام سەرکەوتنی ڕاستەقینەی ئەم دەستپێشخەرییە نەک تەنها بە دروستکردنی پردی فیزیکی وەک هێڵی ئاسن و بەندەرەکان، بەڵکو بە دروستکردنی پردی نامەعنەوی نێوان کولتوور و گەلان دەپێورێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئاڵوگۆڕی نێوان گەلان بەدرێژایی پشتێن و ڕێگا دەرفەتێکی گەورەمان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری و لێکتێگەیشتنی یەکتر. ئەم ئاڵوگۆڕانە تەنیا لە بواری ئابووریدا سنووردار نین، بەڵکو ڕۆشنبیری و میدیا و پەروەردەش دەگرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا میدیا بە ئامرازێکی بەهێز دادەنرێت کە دەتوانێت بەها و چەمکەکان بگوازێتەوە و گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا بەرەوپێش ببات.

کاتێک باس لە هاوکاریی کولتووری و میدیایی دەکەین، باس لە گەڕان بەدوای ڕێگەی نوێی لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتن لە یەکتر دەکەین. فێربوون لە داب و نەریتی و کولتووری ئەوانی دیکە، تێگەیشتنی قووڵ بەرز دەکاتەوە و بەشدارە لە کەمکردنەوەی بۆشاییە کولتوورییەکان کە ڕەنگە لێکتێگەیشتن یان ناکۆکی دروست بکەن.

بۆ نموونە وەریبگرن: کاتێک بەرنامەی میدیایی و چیرۆکە کولتوورییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەین، نەک هەر زانیاری نوێ بەدەست دەهێنین، بەڵکو دەرگا بۆ گفتوگۆ و کارلێککردنیش دەکەینەوە. فیلم و فیلمی دیکۆمێنتاری و ناوەڕۆکی میدیایی دیکە دەتوانن کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبێت لە گۆڕینی تێڕوانینە باوەکان و بنیاتنانی تێڕوانینێکی هاوسەنگتر بۆ ئەوانی دیکە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی هەروەها دەرفەت بۆ فێرخوازان و توێژەران دەڕەخسێنێت کە لە ژینگە کولتوورییە هەمەچەشنەکانەوە فێربن، ئەمەش تواناکانیان بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بە قووڵی تێگەیشتن لە جیهان بەرز دەکاتەوە. ئەم ئاڵوگۆڕانە بەشدارن لە دروستکردنی نەوەی نوێی سەرکردە و داهێنەر کە توانای مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئاستەنگەکانی داهاتوودا هەبێت بە گیانی هاوکاری و ڕێزگرتن.

لەم چوارچێوەیەدا، زۆر گرنگە کە ئێمە هاوکاری بکەین لە پەرەپێدانی میکانیزمی کاریگەر بۆ بەرزکردنەوەی ئەم ئاڵوگۆڕانە. پێویستە کاربکەین بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمی کراوە و شەفاف بۆ کارلێککردن و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە، و هەوڵبدەین گفتوگۆ لە نێوان پیشەگەرەکانی میدیا و ڕۆشنبیرانی وڵاتانی جیاوازدا بەرز بکەینەوە. هەروەها دەبێت ڕێگاکانی پشتگیریکردنی پڕۆژە کولتووری و میدیاییەکان بکۆڵینەوە کە تێگەیشتن بەرەوپێش دەبەن و ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی دەوڵەمەندی کولتوورەکانمانن.

لە کۆتاییدا دەمەوێت جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری و لێکتێگەیشتن لە نێوان گەلان بکەمەوە وەک ئامرازێکی جەوهەری بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری جیهانی. ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و میدیایی بەدرێژایی پشتێن و ڕێگاکە تەنیا لە خۆیدا ئامانجێک نییە، بەڵکو ڕێگەیەکە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر و هاوسەنگتر. با هەموومان کاربکەین بۆ گەیشتن بەو ئامانجە گەورەیە، و بەردەوامین لە هەوڵدان بەرەو جیهانێکی هاوکاری و ڕێزگرتنی یەکتر”.

پیشەگەرەکانی میدیا کە بەشداربوون لە شەشەمین لوتکەی جیهانی میدیا جەختیان لەسەر ڕۆڵی سەرەکی میدیا کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و ئیستغلالکردنی ئەو دەرفەتانەی کە زیرەکی دەستکرد لە گۆڕەپانی میدیای جیهانیدا پێشکەشی دەکات.
بەشداربووان داوای بەهێزکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکردیان کرد، جەختیان لەسەر گرنگی ئەم بابەتە بۆ هەموو مرۆڤایەتی کردەوە. باسیان لە کاریگەرییە قووڵەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر لایەنە جیاوازەکانی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی کرد، هاوکات هۆشدارییان دا لە مەترسییە ئەگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە.
پیشەگەرەکانی میدیا جەختیان لە “پێویستی پابەندبوون بە ئەخلاقی پیشەیی و پێوەرەکانی ڕۆژنامەوانی کردەوە، جەختیان لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دەنگۆی چەواشەکارانە” کردەوە.
هەروەها داوای گرتنەبەری شێوازی داهێنەرانەیان کرد بۆ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە کاری میدیادا بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە، بەم شێوەیە بەشداریکردن لە خێراکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و بەرزکردنەوەی توانای میدیا بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی گەشەپێدانی بەردەوام بە شێوەیەکی کاریگەرتر.”
بەشداربووان جەختیان لە گرنگی وەبەرهێنان لە توانای زیرەکی دەستکرد لە پەرەپێدانی شێوازەکانی کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵ کردەوە، لەگەڵ گرنگیدان بە تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ئەرێنی لە پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام و باشترکردنی کوالیتی ژیان، جەختیان لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی کاریگەرانەی ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت بەشداری بکەن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ مرۆڤایەتی.

لە پەراوێزی چالاکییەکانی لوتکەکەدا، ناوەندێکی توێژینەوەی چینی ڕاپۆرتێکی لەسەر کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لەسەر میدیای جیهانی بڵاوکردەوە ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی: “بەرپرسیارێتی و ئەرکی میدیا لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا” بڵاوکرایەوە. لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی سەر بە ئاژانسی هەواڵی شینهوا لە میانی شەشەمین لوتکەی جیهانیدا.

ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر پێشکەوتنە بەردەوامەکان لە بەرنامەکانی تەکنەلۆژیای AI، وەک پێشنیارەکانی بنەمای ئەلگۆریتم، کارلێکی دەنگ و درووستکردنی وێنە.

error: Content is protected !!