چین: کەس ناتوانێت ڕێگری لە یەکگرتنەوەی چین بکات
وتەبێژی ویشکانی چین ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هیچ کەسێک یان هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە یەکگرتنەوەی چین بکات و ڕەخنەی لە لێدوانە جیاکارییەکانی ئەم دواییەی لای چینگ تێی سەرۆکی هەرێمی تایوانی چین گرت. چێن بینهوا، وتەبێژی فەرمانگەی کاروباری تایوان لە ئەنجومەنی دەوڵەت ئەم لێدوانەی لە وەڵامی ناوەڕۆکی وتارەکەی لایدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان گەرووەکان، کە ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەم لە تایپی پێشکەشی کرد. چێن ئاماژەی بەوەدا کە وتارەکەی لای بەردەوام بووە لە پەرەپێدانی تیۆری نوێی “دوو نەتەوە” و هەڵبەستنی هەڵە سەبارەت بە ئەوەی پێی دەوترێت “سەربەخۆیی تایوان”، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە بە ئەنقەست گرژییەکانی نێوان گەرووەکان زیاد دەکات و ئاشتی و سەقامگیری لە گەرووەکەدا زۆر دەخاتە مەترسییەوە. چێن بە ئاماژەدان بەوەی کە داهاتووی تایوان لە یەکگرتنەوەی نیشتمانیدایە، وتی کە هەر شتێک لایی وتوویەتی ناتوانێت پێگەی یاسایی تایوان بگۆڕێت کە بەشێکە لە چین، یان واقیعی دۆخی ئێستا کە هەردوو دیوی گەرووی تایوان سەر بە یەک چینن.