نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان: چین بەتوندی دژایەتی هەر هێرشێکی بێ جیاوازی دەکات بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی
فو تسۆنگ، نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، چین بە قووڵی نیگەرانە لە بارودۆخی ئێستای نێوان لوبنان و ئیسرائیل، هەروەها بە توندی دژی هەر هێرشێکی بێ جیاوازییە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە هێڵی سووری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێشێل بکات.
فو لە لێدوانێکیدا لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی لوبنان و ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە گەلی لوبنان تازە شاهیدی خوێناویترین هەفتەی دەیان ساڵە بوون، چونکە هەزاران ئامێری پەیوەندیکردن لە یەک کاتدا لە ڕێگەی ڕیمۆت کۆنترۆڵەوە تەقێندرانەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە .
باڵیۆزەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “چین جارێکی دیکە ئەم هێرشە بێ جیاوازی و نا ئەخلاقییانە ئیدانە دەکات”.
فو ئاماژەی بەوەشکرد، چین بەتوندی پاڵپشتی لوبنان دەکات لە بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایش و کەرامەتی نەتەوەیی وڵاتەکەی، هەروەها بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوانە دەکات کە پێشێلکردنی نۆرمەکانی بنەڕەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانن، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە بە توندی دژی هەر هێرشێکی بێ جیاوازی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی دەوەستینەوە کە هێڵی سووری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێشێل بکات.
فو بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی ئاگربەستی دەستبەجێ و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندن و فراوانبوونی ململانێکان، ڕوونیکردەوە کە لەگەڵ ئەوەشدا واقیع بە ئاراستەی پێچەوانەدا دەڕوات و وتی، “لەگەڵ کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان لێرە لە نیویۆرک و پرس بانگەوازێکی بەهێز بۆ پاراستنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گفتوگۆکەدا کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل پەرەپێدانی ململانێکانی هەڵبژاردووە ئەمە هیچی کەمتر نییە لە گاڵتەکردن بە دادپەروەری نێودەوڵەتی و دەسەڵاتی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
نوێنەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ” توانای شەڕێکی دیکەی نییە” و پێویستە ئەو سەرگەرمییە سەربازییە بوەستێنرێت و ئاسانکاری بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان بکرێت.
فو داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد زۆرترین خۆگرتن بگرنەبەر و خۆیان لە پەرەسەندنی دۆخەکە بەدوور بگرن.
فو جەختی لە بەرپرسیارێتی ئەنجوومەنی ئاسایش کردەوە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەروەها داوای لە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن کرد کە ئیرادەی سیاسی و سەرکردایەتی بۆ ئاشتی نیشان بدەن و وەڵامی خواستەکانی لوبنان و وڵاتانی عەرەبی بدەنەوە و پشتیوانی ئەنجومەن بکەن لە وەرگرتنی بەهێز و ڕێوشوێنی پێویست بەبێ دواکەوتن، بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لە وەستاندنی شەڕ و سووککردنی دۆخەکە.