دکتۆر بارزان شێخ جەعفەر سەرۆک بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەدین وەکو مامۆستا بانگهێشتی وڵاتی چین کرا بۆ ئەوەی لەو وڵاتە وانە بە گەنجانی چین بڵێتەوە لە زانکۆی، Zhengzhou University of Light Industry کە زانکۆیەکی گشتییە و دەکەوێتە شاری ژێنگژۆ لە ویلایەتی (هێنان) لە وڵاتی چین. زانکۆی ژێنگژۆو بۆ پیشەسازی ڕووناکی (ZZULI) لە ساڵی 1977 دامەزراوە، لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی ڕووناکی و ئەنجومەنی نیشتمانی پیشەسازی ڕووناکی و کۆمیسیۆنی ئابووری و بازرگانی دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت.