چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

یەكەم لێدانی دڵی چینییەكان(2)

فەرید دڵشاد وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

چینییەكان ٤٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە دەوروبەری (ڕووباری زەرد) بوون كە هەمیشە لە لافاودا بوو، ببوو بە نەفرەت بۆیان، بەڵام بایەخی ڕووبارەكە بۆ چین زۆربوو، كە هاوشێوەی (ڕووباری نیل)ە بۆ میسرییەكان. لە رۆخی ڕووبارەكەدا چینییەكان فێری كشتوكاڵ بوون و شارستانییەتی خۆیان بنیاتنا، تاكو ساڵی 1500 پێش زایین، سەدان شاری بچووك سەریان هەڵدا لە نێوان خۆیاندا شەڕیان دەكرد بۆ دروستكردنی یەكەم فۆڕمی دەوڵەتی چین لە ژێر دەسەڵاتی شانشینی (چانگ)، لەوێشەوە گەلی (هان) سەریان هەڵدا و سنوورەكانیان نەخشەڕێژكرد. ناوچەی دڵی چین ناوەندی سیاسی و كولتووری و دیمۆگرافیای وڵاتەكە لە خۆدەگرێت، لەم فەزایەدا هانەكان لە هۆزە كۆچەرییەكانی مەنگۆلیا دەترسان هەربۆیە دەستیانكرد بە كۆكردنەوەی هێز تا وەڵامی پرسیاری مانەوەی خۆیان بدۆزنەوە لەو ژینگە سەختەی تێیدا دەژین، بەڵام ڕێگاكەیان بۆ گەیشتن بە دابینكردنی ئاسایشی ئاسان نەبوو. چینییەكان هەستیان بە یەك ناسنامەیی كرد، كە جیاواز لە دەوروبەریان كە هێشتا هەر كۆچەری بوون، لە ناوچەی دڵەوە بەرەو تبت لە باشوری ڕۆژئاوا، لە باكوریشدا بۆ ناو چەكانی ئاسیای ناوەڕاست، لە باشوورەوە گەیشتنە دەریای باشووری چین، لەو كاتەدا دروستكردنی شورای مەزینی چین دەستیپێكرد كە ئەوەش سەرەتای دەركەوتنی هێزی چین بوو. لە نێوان ساڵانی ٦٠٥ بۆ ٦٠٩ی زاینی، چینییەكان كە ناڵێكی ئاوری گەورەیان دروستكرد بەناوی (كەناڵی پەكین) تائێستاشی لەگەڵ بێت گەورەترین كەناڵی ئاوی دروستكراوی مرۆڤە كە بەستراوەتەوە بە هەردوو رووباری زەرد و یانگتسی، گەلی هانی لە باكور و باشورەوە پێكەوە گرێدا. مەغۆلەكان لە ساڵی ١٢٧٩ هەموو ناوچەكانی ژێر دەستی گەلی هان-یان داگیركرد و بۆ ماوەی 90 ساڵ خستیانە ژێر دەستی خۆیان، بەڵام شانشینی (مینگ) دەسەڵاتی لە مەغۆلەكان وەرگرتەوە، لە سەدەی هەژدەیەمدا چین دەستی بەفراوانخوازیكرد، بەشێك لە (بۆرما) لە باشوور و (چینجیانگ) لە باكوری رۆژئاوای كۆنترۆڵكرد. لە سەدەی نۆزە چین رووبەڕووی دوو جەنگ بۆوە، كە بە (جەنگی تریاك) بەناوبانگە لە نێوان چین و بەریتانیا لە ساڵی 1839-1843 و 1856- 1860 لە هەردوو جەنگەكەدا چینییەكان شكاند زیانەكەیان بەجۆرێك بوو كە لە دوای داگیركردنی مەغۆلەكانەوە نەیانبینیبوو، لە ساڵی 1894 بۆ ساڵی 1895 ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن هێرشیكردە سەر ئیمپراتۆریەتی چین كە لایەن (چینگ)ەوە بەڕێوەدەبرا و زیاتر لە شەش مانگی خایاند و بەسەركەوتنی ژاپۆنییەكان كۆتایی هات، بەڵام دواتر ئاشتی راگەینرا. هەموو ئەو جەنگانەی كە تووشی چین بووە ئێستا وایكردووە چینییەكان زۆر هەستیار بن بە جەنگ و خۆیان بەدوور دەگرن تەنانەت كاتێك كە تایوان بە بەشێك لە خاكی خۆیان دەزانن لەگەڵ ئەوەدا نین كێشەكە بە جەنگ یەكلایی بكەنەوە، چونكە ئەوان پێیان وایە جەنگ ماڵوێرانی بەدوادادێت خۆشیان پێیدا تێپەڕیوون هەر ئەمەشە ئێستا چین بانگەشەی ئاشتی و پێكەوژیانی نەوتەوەكان دەكات.

error: Content is protected !!