کۆمپانیای چینی گریت وۆڵ مۆتۆرز یەکێک لە کارگەکانی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس-بێنزی ئەڵمانی کڕی.
کۆمپانیای چینی ڕێککەوتنێکی بۆ کڕینی کارگەی بولیسی مێرسیدس ئیراسیما لە بەرازیل ئەنجامدا، دوای ئەوەی بەم دواییە پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی نمایشکرد کە بریتین لە تانکی 400 و تانکی 500 و تانکی 700 کە نوێنەرایەتی نوێترین مۆدێلەکانی کۆمپانیاکە دەکەن بۆ ساڵی 2025.
گرێبەستی کڕینی کارگەکە لە کۆمپانیای مێرسیدس-بێنز بریتییە لە گواستنەوەی خاوەندارێتی زەوی و بینا و هەموو ئامێر و موڵکەکانی دیکە بۆ کۆمپانیای گریت وۆڵ مۆتۆرز.
ئەم هەواڵە دوای نزیکەی 8 مانگ دێت لە ڕاگەیاندنی پلانی کۆمپانیای مێرسیدس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی نوێ لە بەرازیل بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆش لە بازاڕی بەڕازیل.
دوای تەواوکردنی گرێبەستەکە، کۆمپانیای گریت وۆڵ مۆتۆرز پلانی هەیە چەمکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتوو لە ڕووی کوالیتی و پاراستنی ژینگە لە کارگەکەدا جێبەجێ بکات، کە هەلی کار بۆ نزیکەی 2000 کەس دابین دەکات و ڕووبەرەکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار مەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە.