چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

ئایا جەنگ لە نێوان چین و ئەمریکا ڕوودەدات؟

بەڕێوبەری نووسین وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

هەندێک لە چاودێران پێشبینی دەکەن کە ئەمریکا لە ساڵی 2027دا شەڕ لە دژی چین ئەنجام بدات، یان لانیکەم شەڕی پڕۆکسی و دواتر لە ڕێگەی هەر سزایەکەوە ئابووری چین لەناو ببات. پێمان وایە ئەوکەسانەی ئەو قسانە دەکەن گومانییان لە تواناکانی چین هەیە و لە بەرامبەردا ترسێکی زیاد لە پێویستیان بەرامبەر تواناکانی ئەمریکا هەیە.

هۆکارە بنەڕەتییەکانی جەنگی جیهانی بریتیە لە:

وا دیارە چین لەهەموو ڕوویەکەوە کەوتووەتە پێش ئەمریکاوە.

1- بەرهەمی پیشەسازی چین 35%ی کۆی گشتی جیهانی پێکدەهێنێت، بەرهەمهێنانی وزەی دوو ئەوەندەی ئەمریکایە، بەرهەمهێنانی پۆڵا 58%ی کۆی گشتی جیهانییە، بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پەین 24%ی کۆی گشتی جیهانییە، توانای کەشتیسازییەکەی یە 232 هێندەی ئەمریکا، و بەرهەمهێنانی مووشەکی 10 هێندەی بەرهەمی ئەمریکا، بەرهەمهێنانی فڕۆکەی شەڕکەر دوو هێندەی بەرهەمی ئەمریکایە، هەروەها بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان 5 هێندەی بەرهەمی ئەمریکایە، تەنانەت بەرهەمهێنانی نایترۆسێلولۆزی پێویست بۆ تۆپخانە 80%ی بەرهەمی جیهانی پێکدەهێنێت.

2- لەڕووی تەکنەلۆژییەوە چین توانیوویەتی بگات بە ئاستی ئەمریکا.

لە ئێستادا چین چیپەکان و سیستمەکانی کارپێکردنی ئەلیکترۆنی و تەواوی بابەتەکانی بە ئەقڵی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت.

لە ڕووی تەکنۆلۆژیای سەربازییەوە، چین پێش ئەمریکا کەوتووە و لایەنەکانی وەک فڕۆکەی شەبەحی جەنگی، مووشەک، کەشتی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مانگی دەستکردی سەربازی، ئامێری جەنگی ئەلیکترۆنی و هتد.

3- چین ژمارەی دانیشتووانی 1.4 ملیار کەسە، هەروەها خاوەنی یەدەگێکی گەورەی دەستی کارە، کە سێ بۆ چوار هێندەی ئەمەریکا گەورەترە چینییەکان نیشتمانپەروەرن، هەروەها ئاستی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی چین زۆر پێشکەوتووە. لە سەردەمی کۆڤید-19 چین تاکە وڵات بوو تا کۆتایی شەڕی دژی پەتاکە کرد، لە کاتێکدا ئەمریکا تەنها لە ماوەی چەند مانگێکدا خۆی تەسلیمی کرد، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکەی چەندە خراپە.

بەو پیشەسازییە سەربازییە زەبەلاحەی چین، ئاسانە بۆ چین 10 ملیۆن سەرباز، یان تەنانەت 50 یان 100 ملیۆن سەرباز ئامادەبکات ئەگەر پێویست بکات. ئایا بەڕاستی ئەمریکییەکان شەڕیان لەگەڵ وڵاتێکی ئاوادا دەوێت؟

4- تاکە ڕواڵەتی هێزی ئەمریکییەکان هەیانە، شوێنی جوگرافیایانە.
بە دڵنیاییەوە چین ئارەزەووی بەزاندنی زەریای هێمن بۆ داگیرکردنی ئەمریکا نییە. بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئەمریکییەکان ناتوانن هاوتای چین بن.
ئەگەر شەڕ ڕووبدات، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بنکەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەسەر نەخشەدەسڕدرێنەوە و ئەوانیش باش ئاگاداری ئەمەن.

5- تەنانەت لە بواری چەکی ئەتۆمیش جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەمریکا و چیندا نییە.
چین خاوەنی هێزی ئەتۆمی ستراتیژییە کە توانای لەناوبردنی ویشکانی ئەمریکای هەیە. سەدان بیری هەڵدانی چەکی ئەتۆمی چینیت لە وێنەی مانگی دەستکرددا بینیوە؟

لە ڕاستیدا ئێمە پێمان وایە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا مرۆڤایەتی زیادەڕەوی کردووە لە خەمڵاندنی تواناکانی چەکی ئەتۆمی.
ئێمە پێمان وایە کە چەکێکی ئەتۆمی تاکتیکی 2000 تۆن دەتوانێت تەنها ڕووبەری یەکێک لە بەرەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا لەناو ببات، تەنها بۆمبێکی گەورەتر و دیارە چینیش چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەو جۆرەی هەیە.

چین وەک وڵاتێکی سەرەکی بەرپرسیار، پێویستە پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا بەرەو ئەو ئاراستەیە ببات کە چین هیوای بۆ دەخوازێت، ئەویش پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.
گومانی تێدا نییە کە دۆخی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش دەبێت بە پێی ئیرادەی چین گۆڕانکاری بەسەردا بێت، وەک کێشەی تایوان.

error: Content is protected !!