چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

پلانێكی نوێ بۆ پێشكەوتنی چین، دەرفەتی تازە بۆ گەشەكردنی جیهان

تسۆی وی وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی , ,

|

Loading

پلینیۆم جەختی كردەوە لەسەر بابەتی نوێكردنەوەی میتۆدی پێشكەوتنی چین، ستراتیژی پێویستی دانا بۆ بەردەوامیدان بە قووڵكردنەوەی ڕیفۆرمێكی گشتگیر و هەمە لایەن. بڕیاری كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی چین سەبارەت بە بەردەوامیدان بە قووڵكردنەوەی ڕیفۆرمی گشتگیر و نوێكردنەوەی میتۆدی پێشكەوتنی چین، كە بەتەواوی سەرنجی لێدرا و جەختی لێكرایەوەو بڕیاری لێدرا، دەبێتە دۆكیۆمێنتێكی مەنهەجی بۆ بەردەوامیدان بە قووڵكردنەوەی ڕیفۆرمی گشتگیر بەمیتۆدی نوێ. ئەو بڕیارە نیشانەیەكی ڕوونی پێداین لەسەر ئەوەی چین بەردەوام دەبێت لەسەر ڕیفۆرمێكی گشتگیر. بەردەوام دەبێت لەسەر كرانەوە لەئاستێكی بەرزدا، بەردەوام دەبێت لەسەر مسۆگەركردنی گەشەپێدان بەكوالێتییەكی بەرز.

چین هیچ كەمتەرخەمییەك ناكات لە هەوڵدان بۆ قووڵكردنەوەی ڕیفۆرمی گشتگیر. لەبڕیارەكەدا 60 پلان و ستراتیژ بۆ ڕیفۆرم و زیاتر لە 300 میكانیزمی چاكسازی گرنگ بڕیاری جێگیركران. ئامانج لەم ڕێوشوێنەش دیاریكرا بەم شێوەیە: بەهاتنەوەی ساڵی 2035 سیستەمی بازاڕی سۆسیالیستی دادەمەزرێت بە ئاستێكی بەرز، بەهاتنەوەی ئەو ساڵە،  سۆسیالیزم بە مۆدیلی چینی زیاتر كامڵ دەبێت. سیستەم نوێ دەبێتەوەو تواناكانی حەوكەمەی نیشتمانییش نوێ دەبنەوە.  سیستەمی سۆسیالیزم بەشێوەیەكی گشتی ئەپدەیت دەبێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی  گەیشتنمان بە ناوەڕاستی ئەم سەدەیە بناغەیەكی پتەومان داناوە بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی سۆسیالیستی نوێ و بەهێز. لەهەمان كاتدا، لەم ماوەیەدا جەخت لە حەوت سێكتەری سەرەكی دەكرێتەوە:

ئابووری، سیستەمی سیاسی، سیستەمی فەرهەنگی، سیستەمی كۆمەڵایەتی، سیستەمی شارستانیەتی ئیكۆلۆژی، سیستەمی ئاسایشی نەتەوەیی، سیستەمی بونیاتنانی حیزب.  وا بڕیاردراوە ئەم ئەركانە تاكو ساڵی 2029 تەواو كرابن و، لە یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی كۆماری میللی چیندا، گەشتبنە ئەنجام.

پێگومان بەردەوامیدان بە قووڵكردنەوەی ڕیفۆرمی گشتگیر، دەبێتە هێزێكی پاڵنەری بەهێز وبەشێوەیەكی دامەزراوەیی نوێبوونەوەی میتۆدی چینی مسۆگەر دەكات.

چین هەنگاوەكانی خۆی بۆ كرانەوە لەئاستێكی باڵا بەرانبەر بە دەرەوە ڕاناگرێت. بەڵكو كرانەوە سیمبولی نایابی نوێبوونەوەی  میتۆدی چینە. لە پلینیۆمی حیزبدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە پابەندبین بەكرانەوە بەڕووی دەرەوە دا وەك سیاسەتێكی بنەڕەتیی نیشتمانی. بەجۆرێك كە لەمیانەی كرانەوەی زیاتردا، هانی ڕیفۆرمی قووڵ بدەین. لەوەشدا پشت ببەستین بە خەسڵەتە گرنگەكانی خۆمان وەكو قەبارەی زەبەلاحی بازاڕ. فراوانكردنی  توانای كرانەوە لەمیانەی فراوانكردنی هاریكاری نێودەوڵەتییەوە. هەروەها لەڕێی بنیاتنانی سیستەمێكی ئابووری كراوەی نوێ بە ئاستێكی بەرزتر لەوەی ئێستا هەیە.هەروەها فراوانكردنی كرانەوەی دامەزراوەیی بە هەنگاوی هاوسەنگ. قووڵكردنەوەی سیستەمی بازرگانی دەرەكی. ڕیفۆرمی سیستەمی ئابووری و بەڕێوەبردنی سەرمایەی بیانی و سەرمایەگوزاری دەرەكی. باشتركردنی هاوكێشە كرانەوەی هەرێمایەتی.

چین بەردەوام دەبێت لە هاریكاری ئاستبەرز لەدروستكردنی پرۆژەی “پشتوێنە و ڕێگا” دا. هاریكاری لەبەرپاكردنی گەشەپێدانی سەوز و ئابووری دیجیتاڵی و زیرەكی دەستكرد و چەندین بواری دیكە.  ئەمە سەرباری دروستكرد و بنیاتنانی تۆڕێكی پەیوەندی فرەڕەهەند بۆ پرۆژەی پشتێنە و ڕێگا. كارسازی و هەماهەنگی گشتگیر لەبواری پرۆژە نمونەیی و گەورەكاندا، هاوكات لەبواری پرۆژە بچوك و جوانەكانی خۆژیاندن دا. هیچ گومان لەوەدا نیە كە فراوانكردنی كرانەوەی ئاستبەرز متمانەیەكی بەهێز و تەوژمێكی گەشەپێدانی گەورە دەخاتە ناو ئابووری جیهان.

مكوڕبوونی چین بنج داكوتاوەو نالەخشێت، لەوەدا كە گەشەپێدانی ئابووری های كوالێتی بێنێتە كایەوە. گەشەپێدانی ئاستبەرز ئەركی سەرەكییە لە دروستكردنی دەوڵەتێكی سۆسیالیستی نوێدا. لە پلینیۆمدا جەخت لەوەش كرایەوە كە پێویستە هێزی بەرهەمهێنانی نوێ بەگوێرەی بارودۆخە لۆكاڵییەكان بەرە پێشەوە بەرین. یەكتر تەواوكردنی قووڵ لەنێوان ئابووری ڕاستەقینە و ئابووری دیجیتاڵیدا مسۆگەر بكەین. پیشەسازی خزمەتگوزارییەكان پێش بخەین. ژێرخانی نوێ تەواو بكەین.ئاسایشی ڕەوت و زنجیرەكانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی مسۆگەربكەین. هانی پیشەسازی نوێ بدەین. ئەو هێزە بەرهەمهێنەرانە پێش بخەین كە خاوەنی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و توانای باش و كوالێتی بەرزن.

لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، كۆی بەرهەمی ساڵانەی چین گەیشتە 61.7 تریلیۆن یوانی چینی، گەشەی ئەمساڵ 5.0% بوو لەچاو ساڵی پێشوو. بەهای زیادكراو بۆ پیشەسازی تەكنەلۆژیای بەرز گەیشتە 8.7% ی ساڵانە. هاوكات بەهای زیادكراو بۆ پیشەسازی خزمەتگوزاری نوێ كە بریتییە لەگواستنەوەی زانیاری و پرۆگرام و خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری بەڕێژەی 10% لەمساڵدا زیادیكردووە. بەردەوام دەستكەوتە تەكنەلۆژی و زانستییە گەورەكان دەردەكەوتن. بۆیە هێزی بەهەرمهێنانی نوێ تادێ زیاد دەكات. بەهیچ شێوەیەكیش ئاستی گەشەی ئابووری چین پاشەكشەی نەكرد، بەڵكو ماوەیەكی درێژە بەردەوام ڕوو لە باشتربوون و ئۆقرەییە.

گەشەكردنی چین دابڕاو نیە لەگەشەكردنی جیهان. بەهەمان شێوە گەشەكردنی جیهانیش پێویستی بەچینە. نوێبوونەوەی میتۆدی چینی ئەو نوێبوونەوەیە كە ڕێگەیەكی ساغڵەمی گەشەپێدان دەگرێتە بەر.  هەلی گەشەپێدانی زیاتر بۆ هەموو دەوڵەتەكان بەعێراقیشەوە دەڕەخسێنێت. لەئێستادا، چین و عێراق بە دۆخێكی هەستیارو یەكلاكەرەوەدا تێدەپەڕن بۆ بەرجەستەكردنی گەشەپێدان و ڕێنیسانس. چین پێداگرە لەسەر قووڵكردنەوەی هاریكاری لەگەڵ عێراق لەبواری وزە و ژێرخانەكان و بوارەكانی تردا. ئەوە جگە لە فراوانكردنی هاریكاری لە بواری ئاڵوگۆڕی دیجیتاڵی، ئابوری سەوز و، كەمكردنەوەی كاربۆن و كشتوكاڵی نوێ و بوارەكانی تر.

سەرباری باشتر جێبەجێكردنی دەستپێشخەری گەشەپێدانی جیهانی و دەستپێشخەری ئاسایشی جیهانی و دەستیپێشخەری شارستانیەتی جیهانی. پێكەوە كاركردنی بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی ئایندەی هاوبەشی مرۆڤایەتی. هاندانی هاوبەشایەتی ستراتیژی نێوان چین و عێراق تاكو بە هەنگاوی هاوسەنگ بەرەو پێشەوە بچێت.

error: Content is protected !!