هێڵی ئاسنی باوجی-چێنگدو، گەورە هێڵی ئاسنین لە ڕۆژئاوای چین، ڕۆژی شەممەی دەستی بە کارەکانی کردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ بەهۆی کارەساتی لافاوەوە لەکاروەستابوو.
زیاتر لە 70 کارەسات و ڕووداوی جۆراوجۆر لە زۆرێک لە کەرتەکانی ئەو هێڵەی کە شاری باوجی لە پارێزگای شانشی لە باکووری ڕۆژئاوای چین بە شاری چێنگدوی پایتەختی پارێزگای سیچوان لە باشووری ڕۆژئاوای چین دەبەستێتەوە لە ڕۆژانی 16 و 17\ی تەمموز ڕوویدا، دوای ئەوەی زریانی بەهێزی بارانبارین شاری باوجی گرتەوە، پردی ئانهێ کە بەشێکە لە هێڵەکە، لە 17ی تەمموزدا بەهۆی لافاوەوە داڕما.
دوای ئەو کارەساتانە هەموو خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر لەسەر هێڵەکە هەڵوەشایەوە یان گواسترانەوە بۆ هێڵەکانی تر.
کۆمپانیای شیان کۆمپانی لیمیتەد کە لقێکی کۆمپانیای گروپی هێڵی ئاسنی نیشتمانی چینە، دەستی بە ئۆپەراسیۆنی چاککردنەوە و فریاگوزاری کرد، کرێکار و ئیکسکاڤەتەر و کرین و جۆرەکانی تری ئامێری گەورەی نارد بۆ چاککردنەوەی زیانەکانی سەر هێڵە ئاسنینەکە.
هێڵی ئاسنی باوجی-چێنگدو لە ساڵی 1958 کەوتە کار و بووە یەکەم هێڵی ئاسنی کارەبایی وڵاتەکە. زۆرترین خێرایی دیزاینکراوی ئەم هێڵە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، و خزمەت بە هەردوو شەمەندەفەری بارهەڵگر و نەفەرهەڵگر دەکات.
Xinhua