كۆماری میللی چین كۆنترۆڵی بواری ئینتەرنێت دەكات.
لەتازەترین پێشكەوتنی زانستیدا، چین پلانی هەیە لەماوەی مانگی ئابدا 18 مانگی دەستكرد لەجۆری جی 60 بنێرێتە خولگەیەكی نزمی گۆی زەوی. هاوكات پلانەكە وایە كۆماری میللی چین لەو خولگەیەدا 12 هەزار مانگی دەستكرد جێگیر بكات.
مەبەست لەجێگیركردنی ئەو ژمارە زۆرەی مانگی دەستكرد بۆ ئەوەیە تۆڕێكی جیاوازی ئینتەرنێت دابمەزرێت كە بتوانێت كێبەركێی تۆڕی ستارلینكی ئەمریكی بكات. هاوكات مەبەست لێی ئەوەیە ڕووماڵێكی تۆكمەتری ئینتەرنێت بۆ جیهان دابین بكرێت.
بڵاوكراوەی Shanghai Spacecom Satellite Technology جەخت لەوە دەكاتەوە كە بودجەی تەرخانكراو بۆ ئەو پرۆژەیە 943 ملیۆن دۆلارە.