چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

سوپای ڕزگاری گەلی چین، هێزێکی تۆکمە لەپاراستنی ئاسایشی خاکی دایک و پاراستنی ئاشتی لە جیهانیدا.

Loading

خێرایی سوپای چین بۆ هێرشكردن، 20 جار لەخێرایی دەنگ زیاترە!

📌ئایا دەزانیت نهێنی مادەی گرافین چیە؟

📌ئەمڕۆ 1/8 یادی دامەزراندنی سوپای بەرگری میللی كۆماری چینە، ئەو سوپایە لەئیستادا، بووەتە ژمارەیەكی یەكجار قورس لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا.

🔻لەبەر گرنگی ئەو سوپایە بەپێویستمان زانی، چەند زانیارییەكی كورت لەبارەیەوە بخەینە بەرچاو.

🔻ژەنراڵ ” ژۆن ئای هایتن” فەرماندەی سەركردایەتی چەكە ستراتیژییەكانی ئەمریكا، سێ ساڵ لەمەوبەر بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەڵێت: چەكەكانی چین، ئاراستەی ئێمە دەكرێن!.

🔻ئەوەی چەكە ستراتیژییەكانی چین جیادەكاتەوە، ئەوەیە كە دەتوانرێت بەرانبەر كەسەكان و بینا و تەنانەت لەدژی ئۆتۆمبیل و ئامانجی جوڵاویش بەكاربهێنرێن.

🔻سوپای چین مادەی گرافین لە چەكەكانیدا بەكاردێنێت، دەزگا هەواڵگرییەكانی جیهان هەر ئەوەندەی لەبارەوە دەزانن كە: سوكترین و تەنكترین مادەیە كە مرۆڤ ناسیبێتی، گەرمی دەگەیەنێت و، ڕوناكی هەڵدەمژێت و 200 جار لەپۆڵا بەهێزترە. سەرۆكی چین خۆی سەردانی ئەو ئەزمایشگای كرد كە مادەكەی تێدا بەرهەم دەهێنرێت.

🟡تەواوی ئەو چەكانەی كە لە خێرایی دەنگ زیاتر دەڕۆن، بەو مادەیە ڕوپۆش دەكرێن.

🟢تەنانەت فڕۆكەی جەنگی چینی جۆری “زێت 10” بەم مادەیە ڕوپۆشكراوەو، بەهیچ چەكێك تێكناشێكت.

🟡لەئیستادا هێزی ئاسمانی چین لەم فڕۆكەیە بەرهەمهێناوەو، بەشێوەیەكی گشتی خاوەنی 2300 فڕۆكەو 250000 ئەندامە لە هێزی ئاسمانیدا.

🟢لە ئیستادا ژمارەی سەربازەكانی ئەم سوپایە 1ملیۆن و 600هەزار كەسی شەڕكەرە. بە گشتی لەهەموو سوپا، بەبەشە لۆژیستییەكانەوە، ژمارەیان دەگاتە 2.300 دووملیۆن و سێسەد هەزار كەس.

🟡 چین هەڵوێستی سەربازی خۆی بە بەرگری چالاک وەسف دەکات، کەلە وەرەقەیەکی سپی دەوڵەتی ساڵی 2015دا بەم شێوەیە وەسف پێناسە کراوە؛ ئەگەر هێرش نەکرێتە سەرمان هێرش ناکەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر هێرش بکرێتە سەرمان هێرشی پێچەوانە دەکەین.

🟢تەنها هێزەكانی وشكانی خاوەنی 18 فیرقەی چەكدارن!

error: Content is protected !!