چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

سەرۆک شی جینپینگ داوای چاکسازی دەکات بۆ پاراستنی سەروەری خاک و وڵات

بەڕێوبەری نووسین وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

شی جینپینگ سەرۆککۆماری چین داوای دامەزرانی بەرگریی بەهێزی سنووری و دەریایی و ئاسمانی کرد بۆ پاراستنی سەروەری خاک و وڵات و بەرژەوەندییە دەریاییەکان.

سەرۆک شی جینپینگ جەختی لەوە کردەوە کە ئەو گۆڕانکاریانەی کە جیهان لە ماوەی سەدەیەکدا بەخۆیەوە بینیووە، لە ئێستادا خێراتر دەبن. بەرگری ئاسمانی ڕووبەڕووی دەرفەت و تەحەدای نوێ دەبێتەوە. پێویستە پابەندبن بە چەمکی سیستەم و بەهێزکردنی هەماهەنگی هەمەلایەنە و باشترکردنی توانای بەرگری هەمەلایەنەی وڵات. گرنگە هەماهەنگی پەرەپێدانی بنیاتنانی سنوورەکان و بەرگری دەریایی و ئاسمانی و هەروەها گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ناوچە سنوورییەکان و کەنار دەریاکان زیاد بکرێت. پێویستە چاکسازی زیاتر بۆ باشترکردنی سیستەمی فەرماندەیی و بەڕێوەبردنی بەرگری سنووری و دەریایی و ئاسمانی و باشترکردنی میکانیزمی هەماهەنگی نێوان سەربازی و مەدەنی بکرێت.

error: Content is protected !!