چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

پەکین بە هۆی بارانبارینەوە کاردانەوەی بەپەلەی دەستپێکرد

بەڕێوبەری نووسین وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتییان دوای ئەوەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ کە لە نیوەی شەودا شارەکەی گرتەوە، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی پایتەخت ئاستی دووەمی هۆشداری (پرتەقاڵ) خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
پێشبینیکەران دەڵێن؛ تا کاتژمێر 10ی بەیانی، تێکڕای بارانبارین لە پەکین گەیشتووەتە نزیکەی 43 ملم و زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەی چانگپینگ تۆمارکراوە.
لە پایتەختیشدا هاتوچۆ لەسەر ژمارەیەک هێڵی شەمەندەفەری دەرەوەی شار ڕاگیرا. دەسەڵاتداران پێشنیاریان کرد کە دانیشتووان لە ماڵەکانیان دەرنەچن مەگەر زۆر پێویست نەبێت، هەروەها فەرمانی بە کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان کرد کە ڕێوشوێنی ئەمنی گونجاو بگرنەبەر.
بارانبارینی بەخوڕ لە زۆر ناوچەی چین بەردەوامە. سیستەمی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری لە سەرانسەری ناوچەی پەکین-تیانجین-هێبی، هەروەها لە پارێزگاکانی گویژۆ و یونان چالاک کراوە. ڕۆژی پێشتر دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕی 500 ملیۆن یوانیان بۆ نەهێشتنی لێکەوتەکانی کارەساتە سروشتییەکان تەرخان کردبوو. ئەو پارانە بۆ پارێزگاکانی خنان، هێنان، سیچوان، شانشی و فوجیان دەنێردرێت.

error: Content is protected !!