چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دەدات

سنور عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

وەزارەتی دەرەوەی چین: ئەمریکا بەرپرسیارە لە داڕمانی گفتوگۆکانی کۆنترۆڵکردنی چەک.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، لایەنی ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواوی لە ئەستۆدایە لە ڕاگرتنی خولی نوێی گفتوگۆکانی کۆنترۆڵکردنی چەک و بڵاونەکردنەوەی چەک لەگەڵ چین.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لین جیان، ئەم قسانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاساییدا کرد کاتێک داوای لێکرا لێدوان لەسەر هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا بدات کە چین تۆمەتبار دەکەن بەوەی ڕەتیدەکاتەوە بەشداری گفتوگۆ بکات.


لین ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ماوەیەکی زۆر لایەنی ئەمریکی دژایەتی توندوتۆڵی چین و ناڕەزایەتییە دووبارەبووەکانی پشتگوێ خستووە و، بەردەوام بوو لە فرۆشتنی چەک بە تایوان، هەروەها ئەو کارانەیان گرتەبەر کە بە شێوەیەکی جددی بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی چینیان تێکدا و زیانی بە متمانەی یەکتری نێوان هەردوولا گەیاند، کە لە ئەنجامدا کەشوهەوای سیاسیی تێکدا کە پێویست بوو بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی کۆنترۆڵکردنی چەک.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەبەر ئەم هۆکارە چین بڕیاری داوە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا لەسەر خولێکی نوێی گفتوگۆی کۆنترۆڵکردنی چەک و بڵاونەکردنەوەی چەک ڕابگرێت و بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەش بە تەواوی لە ئەستۆی لایەنی ئەمریکیدایە”.
لین، ئامادەیی چینی دەربڕی بۆ پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پرسەکانی کۆنترۆڵکردنی چەکی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هاوکاریی بردنەوە-بردنەوە، بەڵام لایەنی ئەمریکی دەبێت ڕێز لە بەرژەوەندییە سەرەتاییەکانی چین بگرێت و هەلومەرجی پێویست بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی نێوانیان دروست بکات هەردوو لایەنەکە.

CGTN

error: Content is protected !!