چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

شاندێكی ژینگەیی كورد، گەیشتە چین

Loading

بە بە شداری شاندی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، لە شاری لانجۆی وڵاتی چین ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولێکی راهێنان بۆ شارەزایانی بوارەکە لە ڕووی تەکنیکی و یاساییەوە لەلایەن پەیمانگای گوانسۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبوون بەڕێوەچوو..

لە ڕێکەوتی 16ی 7ی 2024 لەشاری لانجۆی هەرێمی گانسۆی کۆماری میللی چین، شاندی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بەشدارییان کرد، لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕسەکە، کەلەلایەن پەیمانگای گانسۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابان بوون دەستی پێکرد و سەرپەرشتی دەکرێت، بڕیارە تا 29ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
لەو ڕێورەسمەدا کە نوێنەرانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق لەگەڵ نوێنەرانی میسڕ و ئەسیوبیا و نەیجیریا و ئەفغانستان لەسەر بانگهێشتی تایبەتی پەیمانگای ناوبراو، بەشداربوون نوێنەری وەزارەتی بازرگانی کۆماری میللی چین کە سپۆنسەری تەواوی کۆڕسە زانستیەکەی لە ئەستۆگرتووەو خۆشحاڵی نیشاندا کە نوێنەرانی هەرێم لەسەر ئاستی عێڕاق بەشداری کاریگەریان هەیە و خوازیاری بەدەستهێنانی زانیارییەکانی چینن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دیاردەی بەبیابان بوون و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
بڕیارە لە میانی رۆژانی ئایندەدا خولەکە چەندین وانەی تیۆری و پراکتیکی و سەردانی ناوچە بیابانییەکەی هەرێمی گانسۆ لەخۆ بگرێت.

تایبەت بە چین بە کوردی

error: Content is protected !!