چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

شی جینپینگ، سەرۆککۆماری چین بناسە

سنور عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی ,

|

Loading

شی جینپینگ، لەدایکبووی 15ی حوزەیرانی 1953، سیاسەتمەدار و نووسەر، ئەندازیارێکی چینییە، سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی چینی (CCP) و سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندییە (CMC)، ئەندامی هەمیشەیی مەکتەبی سیاسی حیزب و سەرکردەی لیژنەی سەربازی ناوەندی حیزبە، لە ساڵی 2013ەوە سەرۆکی کۆماری گەلی چینە. وەک ئەندامی نەوەی پێنجەمی سەرکردایەتی چین، شی یەکەم سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی چینە کە دوای دامەزراندنی کۆماری گەلی چین دامەزراوە.

شی کوڕی شی ژۆنگشۆنە کە یەکێک بووە لە سەرکردەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین دایکی ناوی چی شینە، دوای ئەوەی لە ساڵانی شەستەکاندا باوکی یەکێک دەبێت لەوانەی دەکەوێتە بەر شاڵاوی پاکتاوکردن و دووردەخرێتەوە، شی لە تەمەنی هەرزەکاریدا دوورخرایەوە بۆ گوندەکانی یانچوان کاونتی گوندی لیانگجیاهێ لە پارێزگای شانشی لەوێ لە خانویەکی ئەشکەوتدا دەژیا و هەروەها لە کێڵگەکاندا و ڕۆژانە کاری جووتیاری دەکرد و بە شەودا دەیخوێند، ساڵی 1987 هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو پینگ لیوان کردووە و خاوەنی منداڵێکن.

شی جینپینگ بڕوانامەی ئەندازیاری کیمیای هەیە لە زانکۆی چینگهوا، پسپۆڕی تیۆری مارکسیزمە، و لەگەڵ کارکردنیدا بەردەوام بووە لە خوێندن و بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا بەدەستهێناوە.دوای حەوت ڕەتکردنەوە، شی لە ساڵی 1971 پەیوەندی بە کۆمەڵەی گەنجانی کۆمۆنیستی چینەوە کرد و لە هەشتەم هەوڵیدا دوای ئەوەی هاوڕێیەتی بەرپرسێکی ناوخۆیی کرد. لە ساڵی 1972 لەگەڵ باوکیدا یەکدەگرێتەوە، بەهۆی کۆبوونەوەی خێزانەکەی کە لەلایەن سەرۆک وەزیران ژۆو ئێنلایەوە فەرمانی پێکرابوو. لە ساڵی 1973ەوە دە جار داوای بەشداریکردنی لە حزبی شیوعی کرد (CCP) کرد و دواجار لە دەیەمین هەوڵیدا لە ساڵی 1974 وەرگیرا، لە ساڵی 1975 تا 1979 شی لە زانکۆی چینگوا ئەندازیاری کیمیایی خوێندووە وەک خوێندکارێکی کرێکار-کۆڵبەر-سەرباز لە پەکین. پسپۆڕانی ئەندازیاری لەوێ نزیکەی لەسەدا 15ی کاتەکانیان بە خوێندنی مارکسیزم-لینینیزم و لەسەدا 5ی کاتەکانیان بە کاری کێڵگەیی و “فێربوون لە سوپای ڕزگاریخوازی گەلەوە” بەسەر دەبرد.

شی لە ساڵی 1979 تا 1982 سکرتێری جێنگ بیاو، جێگری سەرۆک وەزیران و سکرتێری گشتی (CMC)، ژێردەستەی پێشووی باوکی بووە. لە ساڵی 1982 وەک جێگری سکرتێری حزبی ناوچەی ژێنگدینگ ڕەوانەی ناوچەی ژێنگدینگ لە پارێزگای هێبی کرا. لە ساڵی 1983 پلەی بەرزکرایەوە بۆ سکرتێر و بووە بەرپرسی باڵای پارێزگاکە. دواتر شی لە ماوەی ژیانی سیاسی ناوچەییدا لە چوار پارێزگادا خزمەت دەکات: هێبی (1982-1985)، فوجیان (1985-2002)، ژێجیانگ (2002-2007) و شەنگەهای (2007). شی پۆستی لە کۆمیتەی پارتی شارەوانی فوژۆ وەرگرتووە و لە ساڵی 1990 بووەتە سەرۆکی قوتابخانەی حیزب لە فوژۆ، لە ساڵی 1997 وەک ئەندامی جێگرەوەی کۆمیتەی ناوەندی پازدەهەمی حزبی کۆمۆنیستی چین دەستنیشان کراوە.

لە پاڵ کارەکانیدا، شی لە ساڵی 1998 تا 2002 تیۆری مارکسی و پەروەردەی ئایدیۆلۆژی لە زانکۆی چینگوا خوێندوویەتی، لە ساڵی 2002 بە بڕوانامەی دکتۆرا لە یاسا و ئایدۆلۆژیا دەرچووە.

شی لە ساڵی 1999 تا 2002 پارێزگاری فوجیان بووە، پێش ئەوەی لە 2002 تا 2007 ببێتە پارێزگار و سکرتێری حزبی ژێجیانگی دراوسێ، ژیانی پیشەیی لە ژێجیانگ بە هەڵوێستێکی توند و ڕاستگۆیانە بوو بەرامبەر بە بەرپرسانی گەندەڵ. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ناوی لە میدیای نیشتمانیدا بێت و سەرنجی سەرکردە باڵاکانی چینی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، دوای دوورخستنەوەی سکرتێری پارتەکەی شەنگەهای، چێن لیانگیۆ، شی لە ساڵی 2007 بۆ ماوەیەکی کورت گواسترایەوە بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە. دواتر لە هەمان ساڵدا پەیوەندی بە لیژنەی هەمیشەیی مەکتەبی سیاسی (PSC)ی پارتی کۆمۆنیست(CCP) کرد و لە ئۆکتۆبەری 2007 سکرتێری پلە یەک بوو لە سکرتاریەتی ناوەندی.

شی لە کۆنگرەی 17ی پارتی کۆمۆنیست لە ئۆکتۆبەری 2007دا بۆ پارتی نۆ کەسی دەستنیشانکرا، پلەی لە سەرووی لی کیکیانگەوە بوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بڕیارە شوێنی هو جینتاو ببێتە سەرۆکی داهاتووی چین. جگە لەوەش شی سکرتێری یەکەمی سکرتاریەتی ناوەندی پارتی کۆماریخوازی چینی لەخۆگرتبوو. ئەم هەڵسەنگاندنە لە یازدەهەمین کۆنگرەی نیشتمانی گەل لە مانگی ئازاری 2008دا زیاتر پشتگیری لێکرا، کاتێک شی وەک جێگری سەرۆکی کۆماری گەلی چین هەڵبژێردرا. کۆمەڵێک پۆرتفۆلیۆی بەرفراوانی بەدەستەوە بوو. ناوبراو وەک بەرپرسی ئامادەکارییە گشتگیرەکان بۆ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی 2008 لە پەکین دانرا، هەروەها کەسایەتی پێشەنگی حکومەتی ناوەندی بوو لە کاروباری هۆنگ کۆنگ و ماکاو. جگە لەوەش بوو بە سەرۆکی نوێی قوتابخانەی پارتی ناوەندیی CCP، باڵی ڕاهێنانی کادر و پەروەردەی ئایدیۆلۆژی. لە دوای بوومەلەرزەکەی سیچوان لە ساڵی 2008، شی سەردانی ناوچە کارەساتبارەکانی شانشی و گانسوی کرد. یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتەکەی وەک جێگری سەرۆک کۆمار لە 17 تا 25ی حوزەیرانی 2008 بۆ کۆریای باکوور، مەنگۆلیا، سعودیە، قەتەر و یەمەن ئەنجامدا، دوای ئۆڵۆمپیاد شی پۆستی سەرۆکی لیژنە بۆ ئامادەکارییەکانی ئاهەنگەکانی 60 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری گەلی چین پێسپێردرا. هەروەها دەوترێت کە ئەو لە سەرکردایەتی لیژنەیەکی باڵای CCP بووە کە ناوی پڕۆژەی 6521 بووە، کە ئەرکی دەستەبەرکردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی بووە لە زنجیرەیەک ساڵڕۆژی هەستیاری سیاسیدا لە ساڵی 2009دا.

لە 15ی تشرینی دووەمی 2012، شی لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی 18ی پارتی کۆمۆنیست (CCP) بۆ پۆستی سکرتێری گشتی و سەرۆکی CMC هەڵبژێردرا. ئەمەش وای لێکرد، بە شێوەیەکی نافەرمی، سەرکردەی باڵا بێت و یەکەم کەس بێت کە دوای دامەزراندنی کۆماری گەلی چین لەدایک بێت. یەکەم وتاری “شی جینپینگ” وەک سکرتێری گشتی بە ڕوونی وشەی تێدابوو و هیچ دروشمێکی سیاسی لەخۆ نەگرتبوو یان باسی دروشمەکانی پێش خۆی نەکرد. شی باسی لە خواستەکانی کەسی ئاسایی کرد و تێبینییەکی کرد گوتی: “گەلەکەمان … چاوەڕوانی خوێندنی باشتر، هەلی کارێکی سەقامگیرتر، داهاتی باشتر، ئاسایشی کۆمەڵایەتی متمانەپێکراوتر، چاودێری پزیشکی بە ئاستێکی بەرزتر، بارودۆخی ژیانی ئاسوودەتر، و ژینگەیەکی جوانتر دەکات.” هەروەها سوێندی خوارد کە لە ئاستە بەرزەکاندا ڕووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە.

پاشان شی لە 14ی ئازاری 2013، لە دەنگدانی پشتڕاستکردنەوەی دوازدەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی گەل لە پەکین، بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا. ئەو 2952 دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نەخێر و سێ دەنگی بێلایەنی بەدەستهێنا. جێگەی هو جینتاو گرتەوە کە دوای دوو خول خانەنشین بوو.

لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2022، شی خولی سێیەمی وەک سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیست مسۆگەر کرد، و لە مانگی ئازاری 2023 بۆ خولی سێیەم وەک سەرۆککۆماری گەلی چین هەڵبژێردرایەوە.سەرۆک شی جینپینگ سەرکردەیەکی بەهێزی جیهانییە و لەگەڵ هەڵبژاردنیدا وەکو سەرۆکی چین پڕۆژەی پشتێنە و ڕێگای ڕاگەیاند.

پڕۆژەی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا , کە لە چین بە یەک پشتێنە یەک ڕێگا ناسراوە و هەندێکجار بە ڕێگای ئاوریشمی نوێ ناودەبرێت، ستراتیژییەکی جیهانییە بۆ پەرەپێدانی ژێرخان کە لەلایەن حکومەتی چینەوە لە ساڵی 2013 پەسەندکراوە بۆ وەبەرهێنان لە زیاتر لە 150 وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. پێکهاتووە لە شەش ڕێڕەوی زەوی گەشەپێدانی شارەکان کە بە ڕێگاوبان، شەمەندەفەر، وزە و ژێرخانی دیجیتاڵی بەیەکەوە بەستراونەتەوە و ڕێگای ئاوریشمی دەریایی کە بە گەشەپێدانی بەندەرەکان بەستراوەتەوە.

شی لە سەرەتادا ستراتیژییەکەی بە “پشتێنەی ئابووری ڕێگای ئاوریشم” لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ کازاخستان لە ئەیلوولی 2013 ڕاگەیاند هەرێمەکان؛ “ڕێگا” کورتکراوەی ڕێگای ئاوریشمی دەریایی سەدەی بیست و یەکەمە، کە ئاماژەیە بۆ ڕێگاکانی دەریای هیندستان و زەریای هێمن بە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا بۆ باشووری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.

error: Content is protected !!