چین بەكوردی بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن

库尔德语中的中国研究和媒体

بۆ یەکەمجار، کەشتیە ئاسماییە چینییەکە دوای گەشتە دوو مانگیەکەی بۆسەر دورترین ناوچەی مانگ گەڕایەوە سەر زەوی

سنور عەبدوڵا وێنۆچکە

|

لە هاوپۆلی

|

Loading

ئەمڕۆ سێشەممە کەشتی ئاسمانی چانگێ-6ی چینی لەسەر زەوی نیشتەوە، کە یەکەم نموونەی جیهانی هەڵگرتبوو کە لە دیوی دوورترین ناوچەی مانگەوە کۆکراونەتەوە، و نوێنەرایەتی دەستکەوتێکی دیکەی گەورە دەکات لە هەوڵەکانی چین بۆ گەڕان لە بۆشایی ئاسماندا.
بەپێی زانیارییەکانی ئیدارەی بۆشایی ئاسمانی نیشتمانی چین، کەشتیە ئاسمانییەکە بە وردی لەو ناوچەیەی کە لە ئاڵای سیتسیوانگ لە هەرێمی مەنگۆلیا لە باکووری چین دیاری کراوە لە کاتژمێر 2:07ی پاشنیوەڕۆ (بەکاتی پەکین) نیشتووەتەوە و بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات، ئەرکەکەشی بە سەرکەوتووی تەواوبووە.
لە ژێر کۆنترۆڵی زەمینیدا، کەشتیەکە لە بەرزی نزیکەی 5 هەزار کیلۆمەتر لە سەرووی زەریای ئەتڵەسی باشوورەوە لە ئۆربیتەرەکە جیا بووەوە.
کەشتیەکە نزیکەی کاتژمێر 1:41ی پاشنیوەڕۆ و بە بەرزی نزیکەی 120 کم و بە خێرایی نزیکەی 11.2 کم لە چرکەیەکدا چووەتە بەرگەهەوای زەوی.
دوای خاوبوونەوەی خێرایی ئایرۆداینامیک، کەشتیەکە لە بەرگەهەواوە دەرچوو و دواتر دەستی کرد بە دابەزین بۆ خوارەوە، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بەرگەهەوا و بۆ جاری دووەم خاو بێتەوە، لە بەرزایی نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە سەرووی زەویەوە پەرەشوتێک کرایەوە و دواتر کەشتی گەڕانەوە بە وردی و بە ئاسانی لە ناوچەی پێشوەختە دیاریکراو نیشتەوە، لەوێ لەلایەن تیمێکی گەڕانەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە کەشتیە ئاسمانییەکە بۆ پەکین بگوازرێتەوە بۆ کردنەوەی، هەروەها نمونەکانی مانگ دەگوازرێنەوە بۆ تیمێکی زانا بۆ ئەوەی دواتر هەڵبگیرێن و شیکارییان بۆ بکرێت و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.

کەشتیەكە لە دوورترین ناوچەی سەر مانگەوە نمونەی بەردی كۆكردووەتەوە و هێناویەتیەوە بۆ سەر زەوی كە ئەوەش بە دۆزینەوەیەكی گرنگ بۆ مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێـت و بەڵگەیە بۆ گەشەسەندنی تواناكانی چین لە بواری تەكنەلۆژیادا.

توێژەرانی چین دەڵێن، ئەو نمونانەی هێنراون لە بەردی گڕكان پێكدێن، كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو ملیۆن و 500 هەزار ساڵ لەمەوبەر و چاوەڕواندەكرێت لەڕێی ئەو نمونانەوە زانیاری لەسەر چۆنیەتی دروستبوونی كۆمەڵەی خۆر دەستبكەوێت.

ئەو كەشتیە ئاسمانییە لە رۆژی سێی ئایارەوە زەوی بەجێهێشتووە و گەشتەكەی لەسەر دوورترین ناوچەی سەر مانگ 53 ڕۆژی خایاندووە.

error: Content is protected !!